بابه‌ت: ئیمام شافعی
[size=24]ناوی محمدی کوری ئیدریسی کوری عه‌بباسی کوری عوسمانی کوری شافعی کوری ئهسسبائی کوڕی عوبه‌یدی کوری عه‌بد یه‌زیدی کوری هاشمی کوری عبدالمطلب که پاپیری پێغه‌مبه‌ره ( صل الله علیه وسلم ) .
دایکی ئیمامیش ناوی : فاتیمه‌ی کچی عبدالله‌ی کوری ئه‌لحه‌سه‌نی کوری ئه‌لحوسه‌ینی کوری ئیمامی عه‌لیه خوا له‌هه‌موویان رازی بی .
ئیمام شافعی فه‌رموویه‌تی : له سه‌ره‌تایی ژیانم زۆرم حه‌ز له شیعر بوو ، رۆژێکیان له‌سه‌ر جێگایه‌کی به‌رز ده‌رۆیشتم له مینا ، له ناکاو گوێم له ده‌نگێك بوو له دواوه ئه‌یوت : خۆت خه‌ریك بکه به ( فقه ) و شه‌رع !
که ئاوڕم داوه که‌سم نه‌بینی !!
له ته‌مه‌نی پانزه ساڵی رێی پێدرا فه‌توا بدا !!!
ئینجا چوو بۆلای ئیمامی مالك له مه‌دینه ،به‌لام پێش ئه‌وه‌ی بروا داوای له والی مه‌ککه کرد که نامه‌یه‌ك بنوسی بۆ والی شاری مه‌دینه تاوه‌کو یارمه‌تی بدات بچێته خزمه‌ت ئیمامی مالك له‌به‌ر والی مه‌ککه ئیمام شافعی زۆرخۆشده‌ویست داواکه‌ی جێ به‌جێ کرد ، که گه‌یشته ئه‌و شاره هه‌ردوو نامه‌که‌ی دا ده‌ست والی شاری مه‌دینه، کاتێك والی نامه‌که‌ی خوێنده‌وه، سه‌یری ئیمام شافعی کرد وتی : کوری شیرینم : سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر والی مه‌ککه داوای لێکردبام له مه‌دینه بۆ ناو مه‌ککه به پێیان برۆم، زۆر لام ئاسانتر بوو له‌وه‌ی بچم بۆلای ئیمام مالك
ئیمام فه‌رمووی : ده‌توانی بیهێنی بۆ ئێره !!
والیهکه وتی : نه‌خێر !! له‌وانه‌یه رێگامان پێ بدات چاومان پێ بکه‌وێ له‌مالی خۆی به‌هه‌رحال بابچین بۆ ماڵی هه‌ردووکیان چوون بۆ مالی ئیمام ماڵك که‌گه‌یشتنه مالی یه‌کێك له له پیاوه‌کانی والی له‌ده‌رگایی دا دوای که‌مێك خزمه‌تکارێك ده‌رگایی کرده‌وه
والی پێی وت : به‌گه‌وره‌ت بلی والی له‌به‌ر ده‌رگایی تۆیه !!
خزمه‌تکاره‌که چوه ژوور پاش که‌مێک هاته ده‌ره‌وه وتی : گه‌وره‌م ده‌لێ : ئه‌گه‌ر پرسیارت هه‌یه بینوسه تاوهلامت ده‌مه‌وه ، ئه‌گه‌ر بۆ گوێ گرتنی فهرموودههاتی به‌خۆت ده‌زانی که‌ی فه‌رمووده ده‌گێرمه‌وه!!!
والی وتی: برۆ پێی بلێ : نامه‌یه‌كت بۆهاتوه له والی مه‌ککه
له‌م کاته خزمه‌تکاره‌که چووه ژوور و کورسیه‌کی هێنا ده‌ره‌وه وداینا ، دوایی که‌مێك ئیمام مالك هاته ده‌ره‌وه، ههرکهدانیشت والی مه‌دینه نامه‌که‌ی دا ده‌ستی ، که ئیمام مالك نامه‌که‌ی خوێنده‌وه گهراندیهوه ده‌ست والی وتی : سبحان الله وای لێ هاتوه زانستی پێغه‌مبه‌ر( صل الله علیه‌وسلم) بهواسطه وه‌بگیرێ ! والی که ئه‌مه‌ی بیست جورئه‌تی نه‌کرد وه‌لامی بداته‌وه !!!
له‌م کاته ئیمامی شافعی هاته پێشه‌وه و فه‌رمووی : خوایی گه‌وره چاکت بکا، من کابرایه‌کی له تیره‌ی عبد مهنافم ئاوا و ئاوام به‌سه‌رهاتووه........................
که ئیمام مالك ئه‌مه گوێ لێ بوو، قسه‌کانی ئیمامی شافعی زۆر پێ خۆش بوو ، لێێ پرسی ناوت چیه؟
وتی : موحه‌ممه‌د
ئیمام مالك فه‌رمووی : ئه‌ی موحمه‌د له خوایی گه‌وره بترسێ و خۆت له‌گوناه بپارێزه، چونکه تۆ ده‌بیه خاوه‌ن پله‌و پایه‌کی به‌رز منیش ئه‌بینم خوایی گه‌وره نورێکی له دڵ دانای نه‌که‌ی بهگوناههکانت بیکوژێنیه‌وه
ئیمام شافعی وتی : گوێ بیست و گوێ رایهلم
ئیمام مالك فه‌رمووی : به‌یانی وه‌ره‌وه لام تاوه‌کو موهتتهئهکهم بخوێنی .
بۆ به‌یانی ئیمام شافعی چووه خزمه‌تی ئیمام مالك ، ئیمام مالك ویستی موهتتهئهکهی بخوێنێ ، به‌لام ئیمام شافعی پێی وت: من ئه‌م کتێبه‌م له‌به‌ره !!!
ئیمام مالك وتی : بۆم بخوێنه !!
ئیمام شافعی ده‌ستی کرد به خوێنده‌وه‌ی ، ئیمام ناوه ناوه راده‌وه‌ستا نه‌وه‌ك ئیمام مالك بێزاربووبێ، به‌لام ئیمام ده‌یفه‌رموو : بخوێنه .... به‌راستی خوێندنه‌وه‌که‌ت زۆر خۆشه !!!
به‌م جۆره ئیمام شافعی بووه قوتابی ئیمام مالك دوای ماوه‌یه‌کی زۆر لای ئیمام ئیزنی لێ خواست بچێت بۆ شاری به‌غدا ئیمامیش رێی پێدا
که ئیمام گه‌یشته شاری به‌غدا زۆر گفت‌و گۆی له‌گه‌ل زانایانی عێراق کرد به‌تایبه‌تی له‌گه‌ل ئیمامی موحهممدهی کوری حه‌سه‌نی شهبیانی قوتابی ئیمامی ئه‌بو حه‌نیفه که موحممه‌د زانی زۆر شاره‌زایه، بردیه‌وه مالی خۆی ورێی پێدا کتێبه‌کانی بۆ خۆی بنوسێ.
ئاماده‌کردنی One
[/size]
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!