1

بابه‌ت: جوانترین وەلام بۆ ئەوکەسانەی کە ئارەق دەخۆنەوە

جوانترین وەلام بۆ ئەوکەسانەی کە ئارەق دەخۆنەوە 

مامۆستا عادل ئەبو شنب لە کتێبەکەیدا بەناوی(شوام ظرفاء) دا بەسەرهاتێک باس دەکات لە یەکێک لە نوسینەکانی دا بەناوی بەسەرهاتی( مێزی نانخواردنەکە ) ودەلێت لەرۆژێکی رۆژگارەکانی داگیر کردنی سوریا لەلایەن فەرەنساوە لەسالانی سییەکاندا ئەفسەرێکی پلە داری فەرەنسی لە خوانێکدا هەندێک لە شێخەکان و کەسیایەتیە دیارەکانی دیمەشقی بانگێشتی خوانەکە کردبوو  جا لە نێو کەوئەسانەی کە بانگرابوون مامۆستایێکی ئاینی بە ریشێکی سپی ومەندیلە پاکەکەیەوە  دانیشتبوو کاتێک نانخواردن دەستی پێکرد بینی ئەم مامۆستایە بە دەست وپەنجەکانی نان دەخوات و دارو چەقۆ بەکارناهێنێت لە کاتی خواردندا  بۆیە بەلایەوە سەیر بوو.. لەبەرئەوە  بە وەرگێرەکەی وت کە پێێ بلێت بۆ چی بە دەستەکانی نان دەخوات !؟
کاتێک پرسیاری لێکرا...
مامۆستاکەش لەوەلامدا وتی:- دیارە ئەم بینی بە کەپوو نان دەخۆم
ئەفسەرەپلە دارەکەش وتی:- مەبەستم ئەوەیە .. دەپرسم بۆ بەدەستەکانت دەخۆیت وبە چەنگال وملاک نان ناخۆیت؟
مامۆستاکە وتی:-  من دلنیام لە پاکی دەستەکانم بەلام ئایا تۆ دلنیایت لە پاکی ملاک وچەنگالەکە؟؟!
جا ئەفسەرەکە ئەم ولامەی زۆر لەدلدا ماوە ویستی بە پرسیارێکی تر تۆلەی لێبکاتەوە ئاگری دلی پێێ دامرکێتەوە
وە لەکاتی نانخواردنەکەشدا ئەفسەرەکە خێزانەکەی لەدەستە راستی وکچەکەشی لەدەستە چەپی دانیشتبوون
داوای کەمێک داوای خواردنەوەی ئارەقێکی سەرخۆشکەری  کرد  بۆ رووبەروبونەوەی مامۆستاکە
کاتێک گلاسێکی بۆ خۆی وخێزان وکچەکەی تێکرد وەک اسفزازبونێک بۆ مامۆستاکە
لەو کاتەدا وتیی گوێم بۆ بگرە مامۆستا:- وتی تۆ حەز لە خواردنی ترێ دەکەیت ودەشیخۆیت وانیە؟؟
مامۆستاکە وتی :-  بەلێ بێ گومان
ئینجا ئەفسەرەکە دەستی بۆ وشیەک ترێ راکێشا کە لەسەر مێزەکە دا بوو وتی  ئەو ئارەقە لەو ترێیە دروست کراوە ئەزانیت؟ ئینجا باشە بۆ چی ترێ ئەخۆیت وئارەق ناخۆیتەوە؟؟!
لەو کاتەیدا تەواوی ئامادەبووان چاوەرێێ وەلامی مامۆستاکە بوون  جا مامۆستاش بەزەردەخەنەیەکەوە  رووی کردە ئەفسەرەکەو پێێ وت:- ئەوەی لەتەنیشتەوەیە خێزانتەوە ئەوەی تریش کچتە  کە لە خێزانەکەتە
وتی بەلێ.
مامۆستاکە وتی:_
باشە بۆ چی خێزانەکەت بۆت حەلالەو دروستە بچیتە لای بەلام بۆ کچەکەت درووست نیە وحەرامە؟؟ 
خۆکچەکەشت لە خێزانەکەتە؟؟
ئەمەیش بەهەمان شێوە.
جا لەوکاتەیدا دەلێن ئەفسەری پلە داری فەرەنسی فەرمانی دا کە هەرچی ئارەقە لەسەر مێزەکەدا هەلگیرێت دەست هەلگرن لە خواردنەوەی..

همداد خالد

2

وه‌ڵام: جوانترین وەلام بۆ ئەوکەسانەی کە ئارەق دەخۆنەوە

دةست خؤش هةربييت

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]