بابه‌ت: پله‌و پایه‌ی ئیمام شافعی
ئیمامی ئیبن حه‌جه‌ری ءهسقلانی فه‌رموویه‌تی : دوو فه‌رمووده هاتووه ده‌رباره ئیمام شافعی
ئیبن مه‌سعود خوا لێی رازی بی ده‌فه‌رمووی : پێغه‌مبه‌ر( صل الله علیه‌وسلم ) فه‌رموویه‌تی : (: لا تَسُبُّوا قُرَيشاً فإنَّ عَالِمَهَا يَمْلأُ طِبَاقَ الأرضِ عِلماً. ) واته قسه‌ی ناشرین به قوره‌یش مه‌لێن چونکه زانایه‌کی وایان لێ په‌یدا ده‌بێ زانسته‌که‌ی هه‌موو زه‌وی ده‌گرێته‌وه )
ههدندێ زانایان ئه‌م حهدیسهنا به‌لاواز داناوه هه‌ندی به صه‌حیح هه‌ندێ ده‌لێن ئه‌گه‌ر رێگاکانی ئه‌م فه‌رمووده‌یه بچنه پال یه‌ك به‌هیز ده‌بی و ده‌زانرێ ئه‌سلی هه‌یه
دووه‌م : پێغه‌مبه‌ر ( صل الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رمووێ : ( إن الله يبعث لهذه الأمة على رأس كل مائة سنة من يجدد لها أمر دينها (فه‌رمووده‌یه‌کی به‌هێزه
واته : بێ گومان خوایی گه‌وره له سه‌ره‌تایی هه‌ر سه‌ده‌یه‌ك زانایه‌کی وا بۆ ئوممه‌تم ده‌نێرێ ئایینه‌که‌یان بۆ نوێ بکاته‌وه.
ئیمامی ئه‌حمه‌د فه‌رموویه‌تی : له‌سه‌ده‌ی یه‌که‌م خه‌لیفه عمری کوری عبدالعزیز بوو له سه‌ده‌ی دووه‌میش ئیمامی شافعی بوو
موحمه‌دی کوری عه‌لی : گوێم له زاناکانی خۆمان بوو ده‌یانفه‌رموو له‌سه‌ده‌ی یه‌که‌م خه‌لیفه عومه‌ری کوری عبدالعزیز بوو ئاینی نوێ کرده‌وه له‌سه‌ده‌ی دهووهمیش ئیمامی شافعی بوو
جارێکیان ئیمامی شافعی پێغه‌مبه‌ری ( صل الله علیه‌وسلم) له‌خه‌ودا بینی ، پێغه‌مبه‌ر ( صل الله علیه‌وسلم) لێی پرسی تۆ کێی ؟
ئیمام وتی : من له‌نه‌وه‌ی تۆم ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری ( صل الله علیه‌وسلم) خوا
پێغه‌مبه‌ر ( صل الله علیه‌وسلم) : لێم نزیك به‌وه
ئیمام شافعی له پێغه‌مبه‌ری ( صل الله علیه‌وسلم) خوا نزیك بۆوه و پێغه‌مبه‌ریش ( صل الله علیه‌وسلم) هه‌ندێ له تفی پیرۆزی به‌سه‌ر زمان و لێوی ئیمام شافعی داهێنا و پێی فه‌رموو : بڕۆ خوایی گه‌وره پیرۆزت بکا .
• کاتێک ئیمام له‌مه‌ککه بوو و هیێشتا مندال بوو ئه‌وه‌نده قورئانی به‌ده‌نگێکی خۆش ده‌خوێند زانایانی شاری مه‌ککه ئه‌یانفه‌رموو : بابچینه لای ئه‌م منداله قوڕئان خوێنه قورئانمان بۆ بخوێنی تاوه‌کو بگرین !!! که ده‌هاتنه لای و قورئانی ده‌خوێند ، هه‌موویان ده‌ستیان به‌گریان ده‌کرد و له هۆش خۆیان ده‌چوون
• ئیمام له شه‌و رۆژێکدا ختمێکی قورئانی ده‌کرد به‌لام له ره‌مه‌زان دوو خه‌تمی ده‌کرد له شه‌و رۆژێك
• جارێکیان ئیمامی شافعی له‌گه‌ل مامۆستاکه‌ی ته‌ماشایی پیاوێکیان کرد مامۆستاکه‌ی وتی : ده‌زانی ئه‌م پیاوه چ کاره ؟
• ئیمام فه‌رمووی : یان دارتاشه یان به‌رگدووره
• له‌وکاته یه‌کێک گوێی لێ بوو به‌په‌له چوو لای پیاوه‌که وتی : جه‌نابت چ کاره‌ی
• پیاوه‌که وتی : پێشتر دارتاش بووم به‌لام ئێستا به‌رگدوورم !!!!!!!!!!!
ئیمام فه‌رموویه‌تی له‌وکاته‌ی مندال بووم خه‌ونم به پیاوێك بینی پێش نوێژی بۆ خه‌لك ده‌کا منیش لێی نزیك بوومه‌وه پێم وت : فێرم که ، پیاوه‌که ته‌رازوویه‌کی ده‌رهێنا له‌ناو گیرفانی و دایه ده‌ستم وپێی وتم : ئه‌مه بۆ تۆیه !!
ئه‌م خه‌ونه‌م بۆ یه‌کێک له زاناکان گێرایه‌وه ، که گوێی لێ بوو فه‌رمووی : تۆ گه‌وره ده‌بی و له‌سه‌ر ڕێ و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر ( صل الله علیه‌وسلم) ده‌رۆی
ئیمام فه‌رموویه‌تی : ئیمام عه‌لیم له‌خه‌وندا بینی ، ئیمام هاته لام و سه‌لامی لێ کردم وته‌وقه‌ی کردم و ئه‌نگوستیله‌ی خۆی له په‌نجه‌ی پیرۆزی هێنا ده‌ره‌وه و له په‌نجه‌ی منی دانا
که‌به‌یانی له‌خه‌و هه‌ڵسامه‌وه ، چوومه لای مامم که له‌خه‌ون شاره‌زا بوو که خه‌ونه‌که‌م بۆ گێراوه وتی : ته‌وقه کردن له‌گه‌لت دوورکه‌وتنه‌وه‌یه له سزا و دانانی ئه‌نگوستیله‌ی له په‌نجه‌ت مانای ئه‌وه‌یه که ناوی تۆ وه‌کو ناوی ئیمامی عه‌لی له‌هه‌موو شوێنیك بلاو ده‌بێته‌وه
ئیمامی ره‌بیعی کوڕی سلێمان فه‌رموویه‌تی : ئیمامی شافعیم له خه‌وندا بینی لیم پرسی : چیت به‌سه‌ر هات دوایی مردنت ؟؟
فه‌رمووی : خوایی گه‌وره منی له‌سه‌ر کورسیه‌کی زێر دانا و دوڕ و مه‌رجانی به‌سه‌ر داباراندم !!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!
ئه‌و جێگایه‌نه‌ی که مه‌زهه‌بی ئیمامی شافعی تێدا په‌یره‌و ده‌کرێ زاله
عێراق و میسر و لبنان و فه‌له‌ستین وئوردن و سوریا و وه کوردستانیش بهههرچوارپارچهوه هه‌تا ده‌گاته شیشان و داخستان و ئهرمینه وه یه‌مه‌ن زۆری شافعین وه به‌حرین که مالیکی و شافعین وه ده‌وله‌تی ئه‌نده‌نوسیا و مالیزیا و فلیپین و سیلان و تایله‌ند و وه باشوری هیند و سوماڵ و ئهریتیاریا و جیبۆتی و ئه‌سوبیا ( حه‌به‌شه ) و تنزانيا – كينيا ئۆغه‌ندا و مدغشقر و
ئوسترالیا چهندههایی تر ...............
ئاماده‌کردنی : one
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!