1

بابه‌ت: قه‌زافی پلیتی ئۆلۆمپیادی له‌نده‌نی ده‌سكه‌وت

قه‌زافی پلیتی ئۆلۆمپیادی له‌نده‌نی ده‌سكه‌وت 
(PNA) – وته‌بێژی لیژنه‌ی رێكخستنی یارییه‌كانی ئۆلۆمپیادی 2012 كه‌ له‌نده‌نی پایته‌ختی بریتانیا میوانداری ده‌كات ئه‌وه‌ی دووپاتكرده‌وه‌ كه‌ موعه‌مه‌ر قه‌زافیی سه‌رۆكی لیبیا سه‌دان پلیتی ئاماده‌بوونی یارییه‌كانی ئه‌و ئۆلۆمپیاده‌ی ده‌سكه‌وتووه‌.
ئه‌و وته‌بێژه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ سه‌دان پلیت گه‌یشتووه‌ته‌ لیبیا و سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی ئه‌و وڵاته‌ محه‌ممه‌دی كورِی موعه‌مه‌ر قه‌زافییه‌، بۆیه‌ وا چاوه‌رِوان ده‌كرێ ئه‌و پلیتانه‌ ته‌نها بۆ كاربه‌ده‌سته‌كانی خۆیان بێت و له‌وانه‌ش سه‌رۆكی لیبیا موعه‌مه‌ر قه‌زافی كه‌ چاوه‌رِوان ده‌كرا له‌ كردنه‌وه‌ی یارییه‌كان ئاماده‌بێت، به‌ڵام له‌م كاته‌دا سه‌فه‌ر كردن بۆ ئه‌و سه‌رۆكه‌ قه‌ده‌غه‌یه‌.

به‌ڵام وته‌بێژه‌كه‌ ئه‌وه‌ی دووپاتكرده‌وه‌ كه‌ به‌پێی رێنماییه‌كانی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌وان به‌ هه‌مان شێوه‌ی لیژنه‌كانی وڵاتانی تر هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ئۆلۆمپی لیبیا ده‌كه‌ن و پابه‌ندن به‌ رێزگرتن لێی

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]