بابه‌ت: ئایا شۆفێریی پیاوان له هی ژنان باشتره؟
ئایا شۆفێریی پیاوان له هی ژنان باشتره؟
PNA- زۆرکه‌س قه‌بووڵیانه که پیاوان له ژنان باشتر شۆفێری دکه‌ن، به‌ڵام ئایا ئه‌مه ته‌نیا دادوه‌رییه‌کی پێشوه‌خته نییه، یان راستییه‌کی تێیدا حه‌شار دراوه؟ بۆ سه‌لماندنی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه، ده‌روونناسانی زانکۆی "بۆخۆم"ی ئه‌ڵمانیا توێژینه‌وه‌یه‌کیان ئه‌نجام داوه.
به پێی هه‌واڵێکی رادیۆ "DW"ی ئه‌ڵمانی، ئه‌وه‌ی که شۆفێریی پیاوان له هی ژنان باشتره، بووه هۆی ئه‌وه‌ی "کلۆدیا وۆڵف" لێکۆڵه‌ری ده‌روونناسیی زانکۆی بۆخۆم هان بدات سه‌باره‌ت به‌مه توێژینه‌وه‌یه‌ک ئه‌نجام بدات. ئه‌و ده‌یه‌ویست له‌مه بکۆڵێته‌وه که ئایا ئه‌م باوه‌ڕه ته‌نیا شتێکی رواڵه‌تییه یان راستییه‌کی تێدا شاردراوه‌ته‌وه. ئه‌نجامی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه سه‌لماندی که زانست ناتوانێت هه‌ر شتێکی رواڵه‌تی ره‌ت بکاته‌وه.
کلۆدیا وۆلف له لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی‌دا ده‌یه‌ویست بزانێت له کاتی راگرتنی ئۆتۆمبێل، کام به‌شی مێشک چالاک ده‌بێت و له‌م کاته‌دا، چه جیاوازییه‌ک له نێوان چالاکیی مێشکی پیاوان و ژنان‌دا هه‌یه.
ده‌روونناسان به‌مه گه‌یشتن که له‌کات راگرتنی ئۆتۆمبێل(پارک کردن)، دوو هۆکار ده‌وری سه‌ره‌کی ده‌بینن: یه‌که‌م، توانایی که‌سه‌که له ده‌رک کردنی مه‌وداکانی ئه‌م شوێنه‌ی ئۆتۆمبێله‌که‌ی تێدا راده‌گرێت. دووهه‌میش، نرخاندنی تواناییه‌کانی ئه‌و که‌سه له‌لایه‌ن خۆیه‌وه له کاتی راگرتنی ئۆتۆمبێل.
ده‌روونناسان بۆ ئه‌م توێژینه‌وه‌یه، دوو گروپی ژن و پیاویان هه‌ڵبژارد. گروپی یه‌که‌م 17که‌س بوون که تازه فێری لێخوڕینی ئۆتۆمبێل ببوون و گروپی دووهه‌مه‌یش 48شۆفێری به‌ئه‌زموون بوون. ده‌روونناسان بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی وردی توانایی شۆفێره‌کان، ئۆتۆمبێلێکیان به‌کار هێنا که تا ئه‌وکات هیچ یه‌ک له شۆفێره‌کان، لێیان نه‌خوڕیبوو.
هه‌روه‌ها ده‌روونناسان، هۆکاری ئه‌م توێژینه‌وه‌یان که دۆزینه‌وه‌ی هۆکاری لاوازیی شۆفێریی ژنان بوو، له به‌شداربووان شارده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ژنه‌کان له دڵه‌ڕاوکێ له کاتی راگرتنی ئۆتۆمبێل بپارێزن.
سه‌رڕای ئه‌مه‌ش، له‌م ئه‌زموونه‌دا ده‌رکه‌وت که پیاوان باشتر و خێراتر له ژنان، ئۆتۆمبێله‌کانیان له‌و شوێنه‌ی بۆیان دیاری کرابوو، راده‌گرن.
کلۆدیا وۆڵف گوتوویه‌تی: "هۆکاری ئه‌مه سووڕاندنی ناوه‌ختی سوکانه‌که‌یه و هه‌روه‌ها ژنان له ده‌رک کردنی دروستی مه‌ودا و ئه‌ندازه‌کانی ئه‌و شوێنه‌ی که ده‌بێت ئۆتۆمبێله‌که‌ی تێدا پارک بکه‌ن، لاوازن. ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ژنان باوه‌ڕیی که‌متریان به‌خۆیان هه‌بێت."
کلۆدیا وۆڵف له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕیه که ده‌بێت ژنان زۆرتر باوه‌ڕیان به توانیی خۆیان هه‌بێت و پشتی پێ ببه‌ستن.
[/center]