1

بابه‌ت: شه‌مۆ و ته‌ها ئاغاجان له‌ هه‌ولێر گره‌و ده‌كه‌ن

كورته‌ فیلمی "گره‌و" كه‌ هه‌ردوو ئه‌كته‌ری كۆمێدی ئه‌یام ئه‌كره‌م و ته‌ها ئاغاجان رۆڵی سه‌ره‌كی تێدا ده‌گێرِن، له‌ هه‌ولێر نمایش ده‌كرێت.

به‌پێی راگه‌یه‌نداروێكی لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان كه‌ كۆپییه‌كی ده‌ست ئاژانسی په‌یامنێر كه‌وتووه‌، تیایدا هاتووه‌، ناوه‌ندی فیلمسازی هه‌ولێری سه‌ر به‌ سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان، كاتژمێر شه‌شی ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ 15 حوزه‌یران/ یۆنیۆ 2011، له‌ هۆڵی به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شانۆ له‌ هه‌ولێر، كورته‌ فیلمی "گره‌و" نمایش ده‌كات.

كورته‌ فیلمی "گره‌و" له‌ سیناریۆی ته‌حسین فایق و ده‌رهێنانی ته‌نیا كه‌ریمه‌، هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌یام ئه‌كره‌م ناسراو به‌ شه‌مۆ و ته‌ها ئاغاجان رۆڵی سه‌ره‌كی تێدا ده‌گێرِن.

"گره‌و" به‌رهه‌می به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌مای هه‌ولێره‌و ماوه‌كه‌ی 12:40 خوله‌كه‌، دوای نمایشكردنی له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه‌ گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت.
http://www.peyamner.com/filesbank/news/fullsize/130611115909.jpg

peyamner.com

2

وه‌ڵام: شه‌مۆ و ته‌ها ئاغاجان له‌ هه‌ولێر گره‌و ده‌كه‌ن

به‌هيوای سه‌رکه‌وتن
به‌ڕائی من ئه‌م شانۆگه‌ريانه‌ زۆر ئه‌زمونی زياتره‌ له‌وه‌ی هه‌ر رۆژه‌ فليمێك ده‌بێنن

ده‌ست خۆش بێت خاتوون.

3

وه‌ڵام: شه‌مۆ و ته‌ها ئاغاجان له‌ هه‌ولێر گره‌و ده‌كه‌ن

كاك ره وشت ته مسيله كانى حاجى جادر دةزانى جةند خوشه دةست خوش جيمه ن خان

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]