بابه‌ت: له پهندهكان په‌ند وه‌ربگره وه‌ره ژووره‌وه زه‌ره‌ر ناكه‌یت
له پهندهكان په‌ند وه‌ربگره وه‌ره ژووره‌وه زه‌ره‌ر ناكه‌یت
ئاماده‌كردنی
بیلال علی محمد
*بیلال گیان*
BILAL2
*22-6-2011*
*هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید*
فه‌رموون بۆ پهندهكان
........................
*ئه‌ڵێن ماڵی زیاد سهرناشكێنێ
به‌ڵام له دینا مێشك ئه‌ته‌قێنێ
نوێژی به‌یانی كه كردت به‌سیان
نابێ پێی بڵێی فه‌رز به‌جێ دێنێ
........................
*كه‌سی بێكه‌سان ته‌نها هه‌ر خوایه
به‌دی هێنه‌ری هه‌ردوو دنیایه
ڕازقی هه‌موو زینده‌وه‌رانه
به‌خشینی خودا كۆتایی نایه
........................
*ده‌مت بوه‌ستێت سه‌ر سه‌لامه‌ته
ئازاری خه‌ڵكی مه‌ده زه‌حمه‌ته
مه‌به‌ستم زه‌م و غه‌یبه‌ت كردنه
هه‌مووی سه‌رپێچی وته‌ی حه‌زره‌ته
........................
*خودا خودایه دنیا كاوبایه
هه‌ره‌چه‌ند درێژبێ ته‌مه‌ن كۆتایه
خۆت مه‌شغوڵ مه‌كه به‌س به‌دنیاوه
هه‌گبه‌ی سه‌فه‌رت بزانه چی تیایه
........................
*ته‌نها بێكه‌سی هه‌ربۆ خوا چاكه
بێخه‌م و خه‌فه‌ت به‌س خودا تاكه
ئه‌گه‌ر دوو خودا ببوایه ته‌ئكید
دنیا تێك ئه‌چوو بڕواكه كاكه
........................
*بێده‌نگی چاكه بۆ هه‌موو ئینسان
تایبه‌ت بۆ ئافره‌ت خشڵێكه زۆر جوان
مرۆڤ زۆر بڵێ زۆر هه‌ڵه ده‌كات
سه‌ر سه‌لامه‌ته گه‌ر وه‌ستا زمان
........................
*ئه‌گه‌ر نه‌زانێ یه‌كێ به(چا)یه
به (گا)یش نازانێ بێگومان وایه
ڕه‌فیقی گه‌مژه و پێنه‌زان مه‌كه
مه‌به‌ست له سپڵه و له بێ وه‌فایه
........................
*په‌یمان بردنه سه‌ر نیشانه‌ی مه‌رده
پێچه‌وانه‌كه‌ی حه‌تمه‌ن ڕوو زه‌رده
گه‌ر ڕاستی ڕه‌فتی گه‌ر چه‌فتی كه‌فتی
هه‌ر له‌ڕاستییه ڕه‌حمه‌ت هاوه‌رده
........................
*ئه‌و منداڵه‌ی كه تاقانه‌یه
یا شێت ده‌رئه‌چی یا دێوانه‌یه
ناز بده‌ی به‌پیاز دێته گازه‌گاز
مه‌به‌ست له‌م په‌نده بۆ ئه‌وانه‌یه
........................
*ڕاسته تێر ئاگای له‌برسی نییه
گه‌ده‌ی خۆی پڕبێ هیچ باكی نییه
نه‌پرسی وه‌زعی هاوسێی هه‌ژارت
ته‌ئكید سه‌رپێچی وته‌ی نه‌بییه
........................
*چاكه فڕێده هه‌ربۆت دێته‌وه
تاوانی بچووك زوو ئه‌سڕێته‌وه
كاكه ده‌خیله دووربه له تاوان
مه‌علومه دنیا هه‌ر ئه‌بڕێته‌وه
........................
*ڕازت لای یه‌كێ و پرست لای هه‌زار
سڕت قایم بێ وریابه و هۆشیار
نهێنیت دركاند ئه‌بی به دیلی
وته‌ی عه‌لییه هاوه‌ڵی سه‌ردار
........................
*زمان درێژی به‌ڵایه بۆ سه‌ر
بێده‌نگی باشه بۆ هه‌موو به‌شه‌ر
قسه‌ی باش بكه یاخود بێده‌نگ به
وه‌های فه‌رمووه نه‌بی پێغه‌مبه‌ر
........................
*قه‌رزیش كۆن ئه‌بێ نافهوتێ ئه‌ڵێن
دووربه له‌پیاوی بێ وه‌عد و به‌ڵێن
به‌ده‌س قه‌رز بده و به‌پێ دوای كه‌وه
ده‌ستت هه‌ڵبڕی سه‌گی دز هه‌ر دێن
........................
*قسه‌ی دڵی خۆت مه‌ڵێ بۆ هیچ كه‌س
چه‌ند نامه‌رد هه‌یه دڵت ئه‌كا په‌س
زمان بوه‌ستێ سه‌ر سه‌لامه‌ته
دووربه له‌پیاوی ده‌م شڕ و ته‌ره‌س
........................
*قسه هه‌زاره و دووانی به‌كاره
گوێز به‌ژماره مایه‌كه‌ی دیاره
هه‌ر وته‌یه‌كت كه له‌ده‌م ده‌رهات
له‌ڕۆژی دوایی خۆت به‌رپرسیاره
........................
*كه قسه‌ت كرد‌و كه‌وته سه‌ر زارێ
مه‌علومه بڵاو ئه‌بێ لهشارێ
قسه بیكوڵێنه ئه‌وكاته بیكه
په‌شیمان نابی له هیچ وتارێ
........................
*قسه پاش حه‌وت كێ‌و ئهگاتۆ به‌خێو
ئاگات له‌خۆت بێ نه‌بێژی جنێو
باسی كه‌س مه‌كه به‌ناته‌واوی
هه‌ر قسه‌ت خۆشبێ خه‌نده له‌سه‌ر لێو
........................
*خانوو مه‌گره تا هاوسێ نه‌ناسی
هه‌ركه‌س چاكه بكات ئه‌كرێ سوپاسی
مرۆڤ هه‌رچۆن بێ چاك بێ یان خراپ
بێگومان لای خه‌ڵك هه‌ر ئه‌كرێ باسی
........................
*بڵێی نازانم ڕه‌حه‌تی گیانه
بۆت ئه‌چێته سه‌ر ئه‌مڕۆ ئاسانه
به‌ڵام سبه‌ینێ له‌دیوانی خوا
ئه‌گه‌ر نه‌یزانی زرمه‌ی لێدانه
........................
*نه پێڵاوی ته‌نگ نه خانووی پڕ جه‌نگ
نه ئیعلانی شه‌ڕ نه زرمه‌ی تفه‌نگ
نه توندوتیژی نه وته‌ی بێ جێ
ئارامی ناده‌ن دڵان ته‌نگ ئه‌كه‌ن
........................
*ڕاسته ئه‌ڵێن ڕۆح له‌جێی سه‌ختایه
به‌خه‌م و خه‌فه‌ت حه‌تمه‌ن ده‌رنایه
له‌سكی دایكا ته‌مه‌ن نوسراوه
مردن و ژیان به مه‌یلی خوایه
************************
له‌گه‌ڵ ڕێز و خۆشه‌ویستیم بۆ هه‌موو لایه‌ك
*یانه‌ی كوردژین*