1

بابه‌ت: فێربه‌ له‌سه‌گ عه‌یبی تیا نییه‌...

[size=16]بزانه‌ كه‌ من له‌ دایكبوومه‌ بۆ مردن ، له‌ دایكبووم بۆ ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ و گرتن
بۆیه‌ من ئه‌زانم كه‌ دوارۆژی من چییه‌ ، ئه‌م ژیانه‌ی ئه‌مڕۆكه‌ هی دوارۆژم نییه‌
چونكه‌ من ئه‌ژیم له‌ناو مرۆڤێكی پیس ، له‌ناو خه‌ڵكی پاره‌په‌ره‌ست ودز و حیز
من سه‌گ و حه‌یوانم پێباشتره‌ له‌ ئێوه‌ ، ئه‌و سه‌گه‌ی كه‌ ئاواره‌ی ده‌شت و ده‌رو كێوه‌
له‌سه‌گان فێره‌ ڕه‌وشت بن عه‌یبی تیا نییه‌ ، چونكه‌ ئه‌وان باشتر ئه‌زانن ژیان چییه‌
سه‌گ ته‌نها ئه‌گه‌ڕێ به‌دوای خواردنی ئه‌مڕۆ ، ده‌توش فه‌رموو بۆخۆت هه‌ر به‌دوای پاره‌ بڕۆ
سه‌گ ئه‌گه‌ر تێر بوو شتی زیاده‌ ناخوا ، وه‌كو ئێوه‌ش حه‌سوودی به‌ به‌شی كه‌س نابا
له‌سه‌گه‌كان قێری رێزگرتن و  یاسابه‌ ، فێری وه‌فا و خۆشه‌ویستی و خاوێنیبه‌

*          *          *          *          *          *          *         *            *

سه‌گ به‌ وه‌فایه‌ و چاكه‌ی كه‌س له‌یاد ناكات ، وه‌ك ئیوه‌ له‌گه‌ڵمم زه‌مم ناكات
سه‌گ ئه‌گه‌ر شوێنێكی پیسكرد ئه‌یشارێته‌وه‌ ، له‌هه‌ر شوێنێك به‌ڕه‌ڵای كه‌ی بۆلات دێته‌وه‌
تۆ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ژینگه‌ت پیسكردووه‌ ، چه‌نده‌ها كه‌س له‌ده‌ست پیسی تۆ مردووه‌
تۆ ئه‌مڕۆ رێزم ئه‌گری له‌به‌ر مه‌صڵه‌حه‌ت ، گه‌رنا من ناناسی و یادمیشم ناكه‌ی قه‌ت
سه‌گه‌كان ئه‌مپارێزن له‌ دوژمن و ناحه‌ز ، به‌س تۆ گه‌ر بۆتبكرێ  ئه‌متاوێنیه‌وه‌ وه‌كو به‌ز
سه‌گه‌كان تێئه‌گه‌ن ئه‌گه‌ر بڵێم ئه‌مه‌ خراپه‌ ، به‌ڵام تۆ ئه‌وه‌نده‌ بێ ئه‌قڵی تێناگه‌ی له‌م ڕاپه‌
ڕێزی سه‌گ بگره‌ چونكه‌ له‌ تۆ باشتره‌ ، تۆ ئه‌ڵێی سه‌گ ئازارم پێئه‌دا و دڕه‌
تۆ ڕقت له‌سه‌گه‌ و ئه‌ڵێی پیسه‌و گڵاوه‌ ، B52 كافره‌ ده‌ستی له‌سه‌گ داوه‌

*          *          *          *          *          *          *         *            *

به‌ڵێ ڕاسته‌ تۆ پاك و خاوێنی له‌ جلوبه‌رگ ، به‌ڵام قوڕبه‌سه‌رت بۆ رۆژی مه‌رگ
به‌ڵام تۆ دڵت پیسه‌و قه‌ت پاك نابیته‌وه‌ ، هه‌ر كه‌سێك له‌دڵه‌وه‌ بتناسێ ئه‌ڕشێته‌وه‌
تۆ خۆت ئه‌ته‌قێنیه‌وه‌ بۆ كوشتنی خه‌ڵكی ، ده‌پێمبڵێ مرۆڤی پیس كه‌ی وه‌ك سه‌گ به‌ كه‌لكی
به‌سه‌دان كه‌س له‌ پێش چاوت ئه‌مرێ له‌ برسا ، ده‌توش خۆت پاكه‌وه‌ له‌ مه‌رگ قه‌ت مه‌ترسه‌
هیچ نه‌كردووه‌ نه‌ بۆ خودا نه‌ بۆ خه‌ڵكی ، تۆ ته‌نها بۆخۆت ئه‌ژی و مرۆڤێكی بێ كه‌لكی
پاره‌ت هه‌یه‌و ئه‌چی ئه‌خوێنی له‌هه‌موو جیهان ، دیسان ئه‌ڵێم وه‌ك سه‌گه‌كان تێناگه‌ی له‌ ژیان
ئه‌وان چاكه‌و وه‌فاداری له‌ یاد ناكه‌ن ، كه‌چی ئێوه‌ له‌ژێر ده‌ستی مامۆستا ڕائه‌كه‌ن
دیسان ئه‌ڵێم له‌سه‌گه‌كان فێربن چاكه‌ ، بڕۆ به‌دوای سه‌گ بگه‌ڕێ و هه‌سته‌ ڕاكه‌[/
size]


[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=muf4ysN77cM[/youtube]

2

وه‌ڵام: فێربه‌ له‌سه‌گ عه‌یبی تیا نییه‌...

ئةوةجيةوة كورة ئةو رابة هههههههه دةست خؤش  بزيت

کـه‌ نـامـه‌ت بـۆ ئـه‌نـێـرم مـانـای وایـه‌بـیـرت ئـه‌کـه‌م  کـه‌ نـامـه‌شـت بـۆ نـانـێـرم
مـانـای وایـه‌ چـاوه‌ڕێـم بـزانـم تـۆ کـه‌ی بـیـرم ئـه‌کـه‌یـت !!





ئه‌وه‌ش خۆم له‌ فیس خه‌سوو   wink

3

وه‌ڵام: فێربه‌ له‌سه‌گ عه‌یبی تیا نییه‌...

ahmad...H... نووسی:

ئةوةجيةوة كورة ئةو رابة هههههههه دةست خؤش  بزيت

بۆ چ عه‌یبی هه‌یه‌...؟؟؟

4

وه‌ڵام: فێربه‌ له‌سه‌گ عه‌یبی تیا نییه‌...

دةست خوش هةربزيت شعريكى خوشبوو

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

5

وه‌ڵام: فێربه‌ له‌سه‌گ عه‌یبی تیا نییه‌...

Alfredo Relaño نووسی:
ahmad...H... نووسی:

ئةوةجيةوة كورة ئةو رابة هههههههه دةست خؤش  بزيت

بۆ چ عه‌یبی هه‌یه‌...؟؟؟

نا براكةم زؤر جوان بو

کـه‌ نـامـه‌ت بـۆ ئـه‌نـێـرم مـانـای وایـه‌بـیـرت ئـه‌کـه‌م  کـه‌ نـامـه‌شـت بـۆ نـانـێـرم
مـانـای وایـه‌ چـاوه‌ڕێـم بـزانـم تـۆ کـه‌ی بـیـرم ئـه‌کـه‌یـت !!





ئه‌وه‌ش خۆم له‌ فیس خه‌سوو   wink

6

وه‌ڵام: فێربه‌ له‌سه‌گ عه‌یبی تیا نییه‌...

ЯёКảЯđO̖ نووسی:

دةست خوش هةربزيت شعريكى خوشبوو

ته‌نها شعر نه‌بوو به‌ڵكو ڕاپیش بوو..

سوپاس