1

بابه‌ت: مادده‌ بێهۆشكه‌ره‌كان‌ و شوێنه‌واره‌كانی

مادده‌ بێهۆشكه‌ره‌كان‌ و شوێنه‌واره‌كانی كێشه‌ی مادده‌ بێهۆشه‌كان و په‌یوه‌ست بوون پێوه‌ی یه‌كێكه‌ له‌ گرنگ ترین كێشه‌ هاوبه‌شه‌كانی ووڵاتان، سه‌ره‌ڕای ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی كه‌ له‌ بواری زانستی و ڕۆشنبیری و زۆربه‌ی بواره‌كانی تری ژیان پێی گه‌یشتویین به‌ڵام تا ئێستاش وه‌ك كێشه‌یه‌كی سه‌خت ڕووبه‌ڕوی ده‌بینه‌وه‌ و مه‌ترسی جۆربه‌جۆری دروست كردووه‌ بۆ كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان و هه‌ربۆیه‌ پێویسته‌ زاڵبین به‌سه‌ریدا و قه‌ڵاچۆ بكرێت.       ئه‌گه‌ر بێتو گرنگترین هۆكاره حه‌قیقی و دیاریكراوه‌كانی ئه‌م كێشه‌یه‌ شیی بكه‌ینه‌وه‌ ده‌بینین‌ كۆمه‌ڵێ كاریگه‌ری زۆر له‌پشت ئه‌و كه‌سه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ ڕێگه‌ی ده‌رمان كێشانی گرتۆته‌ به‌ر، تا گه‌یشتۆته‌ حاڵه‌تی په‌یوه‌ست بوونی پێوه‌ی و مودمین بووه‌، وه‌ له‌ سه‌رووی هه‌موو ئه‌م هۆكارانه‌وه‌ لاوازی به‌رهه‌ڵستی ئایینی یه‌ له‌و كه‌سه‌دا، به‌مانه‌یه‌كی تر ئایین و باوه‌ڕ له‌ناخی تاكدا ده‌بێته‌ ڕێگری له‌م كاره‌، ئه‌وه‌ش ڕوون و ئاشكرایه‌ تا خه‌ڵكی پابه‌ندبوونیان به‌ بنه‌ماكانی ئیسلام و باوه‌ڕ لاوازبێت خراپه‌كاری و به‌ره‌ڵایی و ده‌ردی زۆر له‌ كۆمه‌ڵگه‌یا په‌یدا ده‌بێت كه‌ ئه‌م كاره‌ش هه‌ر یه‌كێكه‌ له‌و كێشانه‌ی به‌ هۆی دووری تاك له‌ ئایینه‌وه‌ ڕووده‌دات، هه‌روه‌ها ئاستی زانستی و ڕۆشنبیری ئه‌وه‌نده‌ لاوازه‌ كه‌ وای لێدێت خۆی نه‌گرێ له‌به‌رده‌م ئه‌م مادده‌یه‌دا و تیایا قوڵبێته‌وه‌ و به‌هیلاك بچێت ، په‌یوه‌ستی ده‌بێت بێئه‌وه‌ی بیر بكاته‌وه‌ له‌و ده‌رئه‌نجامانه‌ی‌ هه‌ڵیده‌چنێ له‌سه‌ر یه‌ك ، یان حسابێكی بۆ بكات.       ئه‌وه‌ی له‌م باسه‌دا بۆ ئێمه‌ جێی بایه‌خه‌ وه‌ك كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی موسڵمان بریتی یه‌ له‌ لاوازی ئیمان، چونكه‌ هه‌ركات پێگه‌یاندن و په‌روه‌رده‌ی ڕاستی ئیسلامی هه‌بوو بۆ تاكه‌كان ئه‌وا هه‌موو لایه‌ك له‌ ئه‌من و ئاسایشێكی گه‌وره‌یا ده‌بێت دوور له‌ كه‌وتنه‌ ناو داوه‌ پیسه‌كانی مادده‌ بێهۆشكه‌ره‌كان و په‌یوه‌ست بوون پێوه‌ی، چونكه‌ گۆشبوون به‌مادده‌‌ بێهۆشكه‌ره‌كان و به‌كارهێنانیان به‌هیلاك بردن و له‌ناوبردنی ئه‌و مرۆڤه‌یه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ ڕێزی لێناوه‌، ئه‌م كاره‌ به‌ تیاچوونی ده‌روونه‌ وه‌ به‌فیڕۆدانی پاره‌ و پووله‌ وه‌ ڕوخاندنی كه‌سایه‌تی تاكی مودمینه‌، خوای گه‌وره‌ ئه‌قڵ و هۆشی پێبه‌خشیوین بۆ بیركرنه‌وه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ كاتێك كه‌سێك ده‌چێته‌ پێشه‌وه‌ له‌م كاره‌ ئه‌قڵ و هۆشی به‌ ته‌واوی له‌كار ده‌كه‌وێت.     كێشه‌ی بێهۆشكه‌ره‌كان شوێنه‌واری دوورو درێژی له‌سه‌ر تاك هه‌یه‌ له‌ لایه‌نی ته‌ندروستی و خێزانی و ده‌روونی یه‌وه‌..       له‌ لایه‌نی ته‌ندروستی یه‌وه‌ هه‌روه‌ك زانراوه‌ مادده‌ بێهۆشكه‌ره‌كان كارده‌كاته‌ سه‌ر لاشه‌ی مرۆڤ وه‌ خانه‌كانی تێك ده‌دا وه‌ ده‌بێته‌ هۆی لاوازی كاركردنی هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی له‌ش، وه‌كو دڵ و سی یه‌كان و گورچیله‌كان ...هتد.       لایه‌نی خێزانیش ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین ئه‌م كاره‌‌ كاریگه‌ریه‌كی به‌هێزی ده‌بێت به‌جۆرێك كێشه‌ی خیزانی دروست ده‌كات، ده‌بێته‌ هۆی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خێزان، چونكه‌ ئه‌وانه‌ی مودمینن له‌سه‌ر ئه‌م ماددانه‌ به‌زۆری توڕه‌ و بێ ئارامن شه‌ڕ و ئا ژاوه‌ له‌ناو ماڵدا دروست ده‌كه‌ن و لایان گرنگ نی یه‌ چی ڕووده‌دات.       زۆرێك له‌ ئێمه‌ ڕووداوی گه‌وره‌ی كوشتن و دزی و ده‌ست درێژێمان له‌ كوردستانی خۆماندا بیستوه‌ كه‌ به‌هۆی بڵاوی ئه‌م مادده‌یه‌ له‌ناو گه‌نجانی ئێمه‌دا كه‌وتۆته‌وه‌، چونكه‌ گه‌نجی مودمین كوشتن و شه‌ڕ و هه‌موو كارێكی خراپی لا ئاسایه‌ ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ دایك و خوشك و برای خۆیشیدا بێت.     سه‌باره‌ت به‌ لایه‌نی ده‌روونیش مودمینی مادده‌ بێهۆشكه‌ره‌كان به‌زۆری ئاره‌زووی ته‌نیای و دوور له‌ تێكه‌ڵاوی ده‌كات، هه‌ر ئه‌مه‌ش جێگیرنـه‌بوونی ده‌روونی له‌ ناخیاندا دروست ده‌كا.       هه‌ربۆیه‌ ئێمه‌ وه‌ك تاك كه‌ له‌یه‌ك كۆمه‌ڵگای په‌یوه‌ست ده‌ژین ده‌بێ هاوكاری یه‌ك بین بۆ دژایه‌تی كردنی مادده‌ بێهۆشكه‌ره‌كان وه‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ ده‌كه‌ن یا بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ناو بازاڕه‌كاندا، یان كار ئاسانی بۆده‌كه‌ن، زاڵ ببین به‌سه‌ر ئه‌م كیشه‌یه‌دا هه‌ر كه‌سه‌و به‌پێ ی توانای خۆی، به‌ ڕێنمای و ئامۆژگاری و به‌ئاگاهێنانه‌وه‌ی تاكه‌كان له‌ زیانه‌كانی ئه‌م به‌ڵایه‌ له‌سه‌ر كه‌سی مودمین و ده‌وروبه‌ری، ئه‌مه‌ش بۆ پاراستنی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ی تێیدا ده‌ژین وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌و شێوه‌ هێمن و ڕیك و چاكه‌ پێشكه‌وتوه‌ بمێنێته‌وه‌ كه‌ كه‌سانی تر پێ ی گه‌یشتون وه‌ دوور بێت له‌م ده‌رده‌ گه‌وره‌ و كوشنده‌یه‌.


facebook

.

.

.
[size=24]facebook[/size]

2

وه‌ڵام: مادده‌ بێهۆشكه‌ره‌كان‌ و شوێنه‌واره‌كانی

DAST XOSH MADDAE BEHOSHKAR ZOOORPESA

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

3

وه‌ڵام: مادده‌ بێهۆشكه‌ره‌كان‌ و شوێنه‌واره‌كانی

دةس خؤش كاك رزكار بؤ بيدانى ئةو زانياريية بة ئيمة
من لة مةكتةبى خؤم بةحث يكم بؤ ئةم بابةتةى تؤ كرد كة بيك هاتبو لة 37 بةرة بةهةردو ديويشةوة
بةس بةو خواية ئيستا هيجيم لةبير نةماوة هههه
ماندوو نةبى

معتاد شدم
بة تــــــــــــــــــــــــــــــــــــو...


          مــــــــــــادر