1

بابه‌ت: هه‌زاران سوپاس بۆ په‌روه‌ردگار

هه‌زاران سوپاس بۆ په‌روه‌ردگار

ئاماده‌كردنی
*بیلال گیان*
*BILAL2*
*26-6-2011*
*هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید*


با دیقه‌ت بده‌م به‌ عه‌قڵ و چاوم
خۆ من به‌بێ هۆ دروست نه‌كراوم
خوا دروستی كردووم تا بیپه‌رستم
هه‌ركارێ كردم چاك بێ مه‌به‌ستم
له‌هه‌موو كارێ مه‌به‌ستت خوا بێ
خالیص بۆ خودا و دوور له‌ ڕیا بێ
هه‌زاران سوپاس بۆ په‌روه‌ردگار
دروستی كردووم بووم به‌ بڕوادار
شه‌رت بێ خوایه‌گیان تا له‌ژیانم
هه‌تا ئه‌و ڕۆژه‌ی ده‌رده‌چێ گیانم
له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی تۆ ئه‌ڕۆم خوایه‌
ته‌نها خودایه‌ پشت و په‌نایه‌
به‌شه‌و و به‌ڕۆژ من ده‌كه‌ومه‌ كار
تا لێم ڕازی بێت خوای په‌روه‌ردگار


تێبینی *بیلال گیان* BILAL2
له‌كتێبی له‌ په‌نده‌كان په‌ند وه‌رگره‌ چاپی شه‌شه‌م وه‌رمگرتووه‌

2

وه‌ڵام: هه‌زاران سوپاس بۆ په‌روه‌ردگار

له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی تۆ ئه‌ڕۆم خوایه‌
ته‌نها خودایه‌ پشت و په‌نایه‌

ماشاءاللە ،کاکە بیلال ئەمرۆ هەندێ پارچە هۆنراوەی زۆر مانادارت بڵاوکردەوە،،بەردەوام بە برا

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .

3

وه‌ڵام: هه‌زاران سوپاس بۆ په‌روه‌ردگار

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-2ec1885a9e.png