بابه‌ت: زمانی چـــــــــــاو ...!
[size=26]
هۆ.. ئه‌و شۆخهى بۆ جارێكیش ناته‌وێ لێو ببزوێنى
كه‌چى ته‌نیا بهسهرنجێك هه‌موو شتێك دهدركێنى!
خونچه‌ى لێوت نهكرایهوهو وشه‌یه‌كم لێنهبیستى
به‌ئاشكراش له چاوانتا شه‌پۆل ده‌دا خۆشه‌ویستى
بیدهنگیى تۆ، ئاگریش بێت من له ناویا ده‌مێنمه‌وه
گه‌رچى له‌وه‌ش بێدهنگتربیت من چاوانت ده‌خوێنمه‌وه!
پڕ له واتان چاوانى تۆ دوو نێرگزى خاكهلێوهن
بۆ به‌هارى دنیاى عیشقم دوو مژدانهن وا به‌ڕێوه‌ن
چاوت جۆرێ باسى ههستو ڕ‌ازى دڵتى بۆم كردووه
هه‌تا ئێستا هیچ زمانێك په‌ى به‌و رازه نه‌بردووه!
لێوه‌كانت گه‌رچى له‌وه‌ش بێدهنگتربن، هیچ ده‌رنه‌بڕن
نیگاكانت زمانێكن.. زۆر له لێوت ڕاستگۆترن!
ساڵح بێچار[/size]
کــه‌سـێـک نـیـه بـپـرسـێـت لـێـم مـن بـۆ کـێ فـرمـێـسک ده‌رێـژم
شـــه‌و تــــا بـــه‌یــــان نـهـێـنـیـه‌کــان لـــه نـــاخـی دڵـمـا ده‌نـێــژم
ئــــه‌وه‌نـده گـریــــام. گــریــــانـیـش بـــه بـیـنـیـنـی مـــن بـێ زاره
شـــه وانــه هــاوده‌مـی ئــاسـمــان بــه‌ڵام مــانـگـم هــه‌ر نـادیـاره
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=YatqPYkZQa4[/youtube]