1

بابه‌ت: شیعه‌كان باوه‌ڕیان به‌ ‌ (مسجد الأقصى) نییه؛ ئیدی چۆن سه‌ریده‌خه‌ن؟؟

شیعه‌كان باوه‌ڕیان به‌ ‌ (مسجد الأقصى) نییه؛ ئیدی چۆن سه‌ریده‌خه‌ن؟؟

بسم الله الرحمن الرحیم
الحمد لله رب العالمين، والصلاة والسلام على رسوله الأمين محمد وعلى آله وأصحابه أجمعين.

سه‌ره‌ڕای هه‌ڵگوتنی ئێران به‌ باڵای فه‌له‌ستین و قودسدا و دیاریكردنی دوایین هه‌ینیی مانگی ڕه‌مه‌زانی پێرۆز له‌ لایه‌ن خومه‌ینییه‌وه‌ به‌ ڕۆژی پشتیوانیكردن و سه‌رخستنی قودس؛ كه‌چی ده‌بینین عه‌قیده‌ و ڕیوایه‌ته‌كانی شیعه‌ دان نانێت به‌و (مسجد الأقصى)یه‌ی كه‌ هه‌موومان ده‌یناسین! یه‌كێك له‌ گه‌وره‌زانایانی شیعه‌ی ئه‌مڕۆ كه‌ لای شیعه‌كان ناسراوه‌ به‌ عه‌للامه‌ جه‌عفه‌ر مورته‌زا ئه‌لعامیلی، كتێبێكی ده‌رباره‌ی ژیانی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم نووسیوه‌ به‌ ناونیشانی (الصحيح!!! من سيرة النبي الأعظم) كه‌ له‌ ئێران خه‌ڵاتی باشترین كتێبی ئێرانی پێدرا، به‌ جۆرێك كه‌ خودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد خۆی ڕێزی لێنا و خه‌ڵاته‌كه‌ی ڕاده‌ستكرد (وه‌ك له‌ وێنه‌ی یه‌كه‌مدا دیاره‌)، ئه‌لعامیلی له‌م كتێبه‌یدا ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت كه‌ (مسجد الأقصى) له‌ ئاسمانه‌ نه‌ك له‌ قودس!!(به‌رگی ٣ ل ١٠٤/١٠٦). (وه‌ك له‌ وێنه‌ی دووه‌مدا دیاريكراوه‌).

وه‌ یه‌ك له‌و ڕیوایه‌تانی كه‌ ئه‌لعامیلی پشتی پێبه‌ستووه‌ بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی كه‌ (مسجد الأقصى) له‌ ئاسمانه‌؛ ڕیواته‌ێكه‌ له‌ كتێبی (بحار الأنوار) ی مه‌جلسیدا هاتووه‌ به‌م شێوه‌یه‌: "له‌ ئه‌بوعه‌بدوڵڵاوه‌ (علیه السلام) ده‌ڵێ پرسیارم لێكرد (نازانم له‌ كێ!) ده‌رباره‌ی ئه‌و مزگه‌وتانه‌ی كه‌ فه‌زڵیان هه‌یه‌؟ گوتی: (مسجد الحرام) و (مسجد الرسول) صلى الله عليه وسلم، منیش گوتم: به‌ قوربانت بم ئه‌ی (مسجد الأقصى) چی؟ گوتی: ئه‌و له‌ ئاسمانه‌، پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم له‌ ئیسرادا بۆ ئه‌وێ برا، جا منیش گوتم: خۆ ده‌ڵێن به‌یتولمه‌قدیس (مسجد الأقصى) یه‌؟ گوتی: مزگه‌وتی كوفه‌ له‌ به‌یتولمه‌قدیس چاكتره"!! (به‌رگی ٢٢ - ل ٩٠).

ئه‌م عه‌للامه‌ی شیعه‌یه‌ هه‌ر به‌مه‌ نه‌وه‌ستاوه‌، به‌ڵكوو هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه‌ كتێبێكی تایبه‌تی داناوه‌ به‌ ناونیشانی "مسجد الأقصى له‌ كوێیه‌؟"، له‌و كتێبه‌دا ده‌ڵێت: "چه‌ند ڕاستییه‌كمان ده‌رباره‌ی (مسجد الأقصى) بۆ ڕوون بۆوه‌ به‌ جۆرێك ده‌یبڕێته‌وه‌ كه‌ (مسجد الأقصى) ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ له‌ فه‌له‌ستینه‌"!!

جا شیعه‌كان كه‌ دان نانێن به‌و (مسجد الأقصى) یه‌ی كه‌ له‌ قودس و فه‌له‌ستینه‌؛ چۆن باوه‌ڕیان پێبكه‌ین كه‌ ئه‌وانه‌ به‌ته‌نگ قودس و فه‌له‌ستینه‌وه‌ن و خه‌میان ده‌خۆن؟؟

وه‌ كاتێك سه‌رۆكی ئێران خۆی دێت و ڕێز ده‌نێت له‌ كه‌سێك كه‌ باوه‌ڕی به‌ (مسجد الأقصى) نییه‌؛ ئیدی چۆن باوه‌ڕ بكه‌ین به‌و درووشم و هاوارانه‌ی كه‌ ده‌رباره‌ی خۆشه‌ویستیی (مسجد الأقصى) به‌رزی ده‌كه‌نه‌وه‌؟؟

وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ زۆر ڕۆشنه‌ بۆ هه‌موو موسوڵمانێكی زیره‌ك و تێگه‌یشتوو، به‌ڵام ته‌مبه‌ڵ و تێنه‌گه‌یشتووه‌كان؛ ئه‌وه‌ له‌ خودا ده‌پاڕێینه‌وه‌ كه‌ ئه‌وانیش زیره‌ك ببن و تێبگه‌ن.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سه‌رچاوه‌:
http://alrased.net/site/files/alasqa.pdf


سه‌یری ئه‌م دوو وێنه‌ بکه‌
http://www6.0zz0.com/2009/09/17/21/728264512.jpg

http://www8.0zz0.com/2009/09/17/22/399181554.jpg
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]