بابه‌ت: نه‌زۆکی هه‌ڵبژێره و ئوتومبیلێک وه‌ربگره!!
نه‌زۆکی هه‌ڵبژێره و ئوتومبیلێک وه‌ربگره!!
نیوده‌لهی/ ی‌و بی ئای: ده‌سه‌ڵاتدارانی ویلایه‌تی (رجاستان) له باکووری ڕۆژئاوای هیندستان پێشنیاری پێدانی ئوتومبیلێک ده‌که‌ن بۆ هه‌ر که‌سێک له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی که ڕازی بێت نه‌شته‌رگه‌ری بۆ بکرێت بۆ نه‌زۆک کردنی، ئه‌مه‌ش له پێناوی ڕێگه گرتن له زۆر بوونی دانیشتوان له‌و ووڵاته‌دا.
ماڵپه‌ڕی ڕۆژنامه‌ی ( تایمز ئۆ ئیندیا) ڕایگه‌یاند که ده‌سه‌ڵاتدارانی شاری ( جهونجهونو) له ویلایه‌تی ڕاجستان ئوتومبیلی جۆری ( نان‌و) که هه‌رزانترین جۆری ئوتومبیله له جیهاندا ، ماتۆڕسیکل و ته‌له‌فیزیۆن و که‌لوپه‌لی چێشتخانه‌ی ناو ماڵ نمایش ده‌که‌ن بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که ئاماده‌یی ده‌رده‌بڕن بۆ ئه‌نجام دانی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه.
ده‌سه‌ڵاتداران هیوا خوازن که ئه‌م هه‌نگاوه ببێته هۆی ڕێگری له شاڵاوی زۆر بوونی دانیشتوان .شایانی باسه که چڕی دانیشتوان به ڕێژه‌ی ١١.٨% له شاری ناوبراو له ماوه ده ساڵی ڕابردوو دا زیادی کردوه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ( القدس العربی).
[/center]