بابه‌ت: پێش ئیمام مه‌كه‌وه له نوێژ ..!!
[size=16]پێش ئیمام مه‌كه‌وه له نوێژ
یه‌كێ له زانایانی كورد ناوی ئه‌بوبه‌كری موسه‌نیفه ئه‌م زانا گه‌وره‌یه پاش ئه‌وه‌ی له سوریا‌و میصر خوێندن ته‌واو ده‌كات ، ئه‌نجا حه‌ج ده‌كات و پاشان له شاره‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر ص ده‌مێنێته‌وه و بۆ ماوه‌ی (6-7) سالأ دهبَته موفتی شاری مه‌دینه‌ی پیرۆز ، هه‌روه‌ها له شاری مه‌ككه‌ش دا له‌گه‌لأ (إبن الحجر) یه‌كتری ئه‌بینن و قسه‌و پرسیار له یه‌ك ئه‌كه‌ن ده‌رباره‌ی مه‌سائیلی فیقهه ، پاشان ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ووڵاتی كوردستان له‌وێ ده‌ست به ته‌دریس ده‌كات ، به‌ڵام ئێستا باسی ئه‌بوبه‌كری موسهنیفتان بۆ ناكه‌م به‌ڵكو باسی ڕووداوێكی دڵتهزێنتان بۆ ئه‌كه‌م كه‌وا ئیمامی ئه‌بوبه‌كری موسه‌نیف له كتێبه به نرخه‌كه‌ی كه ناوی (وچوح) باسی ئه‌م ڕووداوه‌مان بۆ ئه‌كات ، وه‌هه‌روه‌ها مه‌لا ئه‌بوبه‌كر له ژیانی فه‌قێیه‌تی دا گه‌نجێكی زۆر خواناس و مولته‌زیم و زاهید بووه ، شه‌وێك له خه‌ودا به خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر ص ده‌گات ، پێغه‌مبه‌ر ص پێی ده‌فه‌رموێت : بڕۆ بۆ ووڵاتی میصر و لای فلان مامۆستا بخوێنه – وه‌ناو نیشانی زاناكه‌ی پێ ده‌ڵێت – ئیتر بۆ به‌یانی مه‌لا ئه‌بوبه‌كر به‌بێ سێ و دوو كۆڵی فه‌قێیه‌تی هه‌ڵده‌گرێت و ڕێگه‌ی غه‌ریبی ده‌گرێته به‌ر ، هه‌رچی دایك و خوشك به دوایدا ده‌گرین ئه‌ویش ئه‌ڵێت : فه‌رمانم پێكراوه ئه‌بێ بڕۆم ، به‌ڵام خۆی ده‌زانێ بۆ كوێ و بۆچی ده‌ڕوات سه‌رتا ده‌چێته شام و له دیمه‌شق ماوه‌یه‌ك ده‌خوێنێ ، پاشان له‌وێوه ده‌ڕوات بۆ ووڵاتی میصر و ئه‌و زانایه‌ی پێی ووتراوه ده‌یدۆزێته‌وه‌و ده‌چێته مزگه‌وت ، ته‌ماشا ده‌كات له خوێندكار و فه‌قێدا جمه‌ی دێت ، به‌ڵام مامۆستا له پشتی په‌رده‌وه ده‌رسه‌كانی ده‌ڵێته‌وه (باشه ئه‌بێ مامۆستا له‌به‌رچی له پشت په‌رده‌وه ده‌رس بڵێته‌وه) ئه‌نجا ئه‌چێته لای مامۆستا خۆی پێ ده‌ناسێنێ و ئه‌ویش كاتی ده‌رسه‌كانی بۆ دیاری ده‌كات ، ئیتر مه‌لا ئه‌بوبه‌كر به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كاتێكی به فیڕۆ بدات و گرنگی زۆر به خوێندنه‌كه‌ی ده‌دات و ماوه‌یه‌كی باش له خزمه‌تیدا ده‌مێنێته‌وه و هیچ پرسیاری ئه‌و حاڵه‌تانه ناكات ، تا ئه‌و كاته‌ی خوێندن ته‌واو ده‌كات و مامۆستا ده‌یه‌وێت ئیجازه‌ی پێ بدات ، مه‌لا ئه‌بوبه‌كر ده‌ڵێت : ئه‌ی مامۆستا من تا به خزمه‌تت نه‌گه‌م ئیجازه وه‌رناگرم ، مامۆستا ده‌ڵێ : وا من بۆ (10) سالأ ده‌چێت كه‌س نه‌یدیوم ، ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كی تایبه‌ته‌و په‌یوه‌ندی به خۆمه‌وه هه‌یه ، مه‌لا ئه‌بوبه‌كر ده‌ڵێ : چۆن ده‌بێ من نه‌تبینم مامۆستا من كوردم كورد ده‌گه‌ڕێمه‌وه وڵاتی خۆم پرسیاری مامۆستاكه‌م لێ ده‌كه‌ن نابێ بزانم ، ئیتر مامۆستاكه‌ش له‌به‌ر زیره‌كی و لێهاتوویی مه‌لا ئه‌بوبه‌كر ڕێگه‌ی پێده‌دا بچێته ئه‌و دیوی پهردهكهو مامۆستا ببینێ ، به‌ڵام مه‌لا ئه‌بوبه‌كر ده‌بینی مامۆستا پهردهیهكیشی به‌سه‌ر ده‌م و چاویدا داوه دیاره ئه‌مه‌یانی له‌به‌ر مه‌لا ئه‌بوبه‌كر بووه ، مه‌لا ئه‌بوبه‌كر داوا ده‌كات كه په‌رده‌كه‌ی ده‌م و چاویشی لا بدات ، ئه‌ویش پێی ده‌ڵێ ئه‌مه‌یان نهێنیه‌كی تێدایه ئه‌گه‌ر ئه‌م نهێنیه ده‌پارێزی و باسی ناكه‌یت لای كه‌س ئه‌وا په‌رده‌كه لا ده‌به‌م ، ئه‌ویش په‌یمان ده‌دات كه بیپارێزێ ، كاتێك كه په‌رده‌كه لا ده‌بات ده‌بینێ ده‌م و چاوی له شێوه‌ی مرۆڤ گۆڕاوه‌و له شێوه‌ی گوێ درێژ ده‌چێت """ مه‌لا ئه‌بوبه‌كر ده‌پرسێت ئه‌مه چی یه ئه‌ی مامۆستا ؟
مامۆستا ده‌ڵێت ڕۆژێكیان ئه‌و فه‌رموده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوام ص خوێنده‌وه كه ده‌فه‌رموێت: (( أما یخشى أحدكم إژا رفع رأسه قبل الإمام أن یجعل الله رأسه رأس حمار أو یجعل الله صورته صوره الحمار)) . واته : ئایا هه‌ر یه‌كێك له ئێوه ناترسن كاتێك سه‌ری پێش ئیمامی نوێژه‌كه‌ی به‌رز ده‌كاته‌وه كه خوا سه‌ری بكات به‌سه‌ری گوێدرێژ ، یان خوای گه‌وره وێنه‌و شێوه‌ی وه‌ك شێوه‌ی گوێدرێژ لێبكات ؟
منیش ئه‌م فه‌رموده‌یه زۆر له‌ناو دڵمدا جێگیر نه‌بوو بوو بۆیه كاتێك فهقێیهكم ئیمام بوو منیش به ئاره‌زووی خۆم سه‌رم پێش ئیمام به‌رزكرده‌وه كه‌چی شێوه‌م به‌م جۆره‌ی لێهات ، له‌وكاته‌وه له پشتی په‌رده‌وه ده‌رسه‌كان ده‌ڵێمه‌وه ئه‌وه بۆ ماوه‌ی (10) ساڵه كه‌سیش نه‌یدیوم .
ئه‌نجا مه‌لا ئه‌بوبه‌كر ده‌ست ده‌كات به گریان و ده‌چێته سوجده‌و زۆر له خوای په‌روه‌ردگار ده‌پاڕێته‌وه كه مامۆستاكه‌ی چاك بكاته‌وه ، به‌ڵام زۆر له سوجده دا ده‌مێنێته‌وه و ده‌ڵێ : په‌روه‌ردگار داوات لێده‌كه‌م چاكی بكه‌یته‌وه ، تا چاكی نه‌كه‌یته‌وه سه‌رم به‌رز ناكه‌مه‌وه ، ئیتر ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌مێنێته‌وه به فه‌رمانی خوا شێوه‌ی ده‌م و چاوی مامۆستا وه‌ك مرۆڤی لێدێته‌وه‌و چاك ده‌بێته‌وه ، مامۆستاكه‌ش له ته‌نیشتیه‌وه له‌گه‌لأ ئه‌ودا ده‌گریا ، كاتێك ده‌م و چاوی چاك ده‌بێته‌وه به ده‌م گریانه‌وه ده‌ڵێت : (ارفع رأسك یا كردی خلصتنی خلصك الله) واته : ئه‌ی پیاوه كورده‌كه سه‌رت به‌رز كه‌ره‌وه ڕزگارت كردم خوا ڕزگارت بكات [/size]
نوسینی : یعقوب الراوی
پیشكه‌ش به یانه‌ی سه‌رهه‌نگ موحسین (له‌لایه‌ن ماموستا یعقوب الراوی)