بابهت: گۆرانییە نوێیەکەی گۆرانی بێژ"..........." بیستوتە؟
گۆرانییە نوێیەکەی گۆرانی بێژ"..........." بیستوتە؟
کوڕە موسەقەفەکە ئاوای وت بە هاوڕێ لە خۆی موسەقەف ترەکەی
"نە والله ئەحمەد نەم بیستووە بەس ئێستە ئەڕۆم لە ئینتەر نێت دای دەبەزێنم.بە دڵنیاییەوە ئێستە گۆرانییەکە زۆر خۆشە هەر وەک ئەوانەی جارانی...."
گەنجەکە ڕۆشتە ماڵەوە......رۆشتە ژورەکەی خۆی و دەرگاکەی داخست........دایکی بانگی کرد هەر گوێشی پێنەدا.......ڕۆشتە سەر کۆمپیوتەرەکە ودەستی کرد بەگەڕان بەدوای گۆرانییە نوێیەکەی عمرو دیاب لە ئینتەر نێتدا ...
لەکۆتایـــــــــــــــــــــــــــــــــــــیدا
دۆزییەوەو دایگرت بۆ کۆمپیوتەرەکەی و سەماعەکەی کردە گوێی و سەری نوساند بە کورسییەکەیەوەو گۆرانییەکەی ئیشپێکرد چاوی داخست تاوەکو بڕواتە قوڵایی گۆرانییە ڕۆمانسییەکە و کاتێ مەلەی دەکرد لە ناو وشە و مۆسیقای گۆرانییەکە ,دەنگێکی بەهێز و بەرز لەناو گوێیدا وتی:
"مرۆڤ لەسەر چی مرد لەسەر ئەوە زیندوو دەکرێتەوە.....مرۆڤ لەسەر چی مرد لەسەر ئەوە زیندوو دەکرێتەوە"
گەنجەکە لەترسا چاوی کردەوە......خۆی بینییەوە لەسەر تەختەیەکی کون کون کەوتووە وباوکی لە پەنایەوە دەگری و فرمێسک بە چاویدا دێتە خوارەوە بەبێ بڕان و پیاوێک وەستاوە لە تەنیشتییەوە ئاو دەکات بەسەریدا گەنجە ترسا و ویستی هاوار بکات هاوارەکە لە قورگیدا گیرابوو ویستی دەنگی بەرزکاتەوە بەگریانەوە
"چیم لێدەکەن؟؟؟؟؟؟؟دەم شۆرن؟؟؟؟؟؟من زیندوم......من نەمردوم....نا مەحاڵــــــــــــــــــــــــە"
لە هەوڵەکانیدا تێبینی ئەوەی کرد ئەو جەستەیە بێجوڵەیە لەسەر تەختەکە و تازە ژیانی تێدا نەماوە بووە بە جەستەیەکی بێ ڕۆح کاتێ ڕاستییەکەی بۆ دەرکەوت کە هیچ پەیوەندییەکی بەم دنیایەوە نەماوە مردوو شۆرەکە هات گەنجەکە بشۆرێت بینی جەراعەت لە گوێی دێتە دەرەوە وتی:
"پەنا بەخوا.....ئەوە چییە؟"
دەستیکرد بە شۆردنی جارێک دووان سیان وادیار بوو کە نابڕێتەوە مردوو شۆرەکە پرسیاری لە باوکی کرد بەسەر سوڕمانەوە:
"ئەو گەنجە چی کردووە لە ژیانیدا؟؟"
باوکی وەڵامیدایەوە بە خەمبارییەوە بە شەرمەزارییەوە:
"بەبەردەوامی گوێی لە گۆرانی دەگرت و ئەگەر گوێی لە بانگ بوایە نوێژی نەدەکرد و کاتێ دایکی بانگی بکردایە وەڵامی نەدەدایەوە و هەر گوێشی پێنەدەدا"
باوکی نەیتوانی تەواوی بکات دایە پرمەی گریان مردوو شۆرەکە چاری نەبوو ب حاڵەوە کفنی کردوو خستییە ناو تەختەکەوە تا لەسەر شان هەڵیگرن بۆ ناو گۆڕ
گەنجەکە لە ناو تەختەکەدا نەیدەیوانی قسە بکات سەیری جەستەکەی دەکرد و ئەوەی بەسەری هاتووە بە حەپەساوی و شەرمەزارییەوە بە وڕییەوە دەیوت:
"چیم بەسەر دێت؟؟ چیم بەسەر دێت؟؟"
بۆ جاری دووەم گوێی لەهەمان دەنگ بوو بەبەرزتر لەوەی پێشوو:
"مرۆڤ لەسەر چی مرد لەسەر ئەوە زیندوو دەکرێتەوە.....مرۆڤ لەسەر چی مرد لەسەر ئەوە زیندوو دەکرێتەوە"
پەنجەی کردە گوێیەوە بۆ ئەوە دەنگەکە نەبیستێت بەڵام بەدوای دەکەوت بۆ هەر کوێ بڕۆشتایە لەهەر کوێ ببوایە بۆ چەند چرکەیەک دەنگەکە نەما و دەنگێکی تر بەدەنگێکی گریاناوییەوە ئەمەی دەوت:
بسم الله الرحمن الرحيم
(وَمِنَ النَّاسِ مَن يَشْتَرِي لَهْوَ الْحَدِيثِ لِيُضِلَّ عَن سَبِيلِ اللَّهِ بِغَيْرِ عِلْمٍ وَيَتَّخِذَهَا هُزُواً أُولَئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ مُّهِينٌ)(لقمان: 6)
گەنجەکە بە ترسەوە وتی:"لَهْوَ الْحَدِيثِ"لهو الحدیث چییە؟؟؟ گۆرانییە بەڵی گۆرانییە چیبکەم ئێستا؟؟
لەو کاتەدا بانگەوازکارێک بانگەوازی کرد دەی پەلەبکەن کاتی زیندوو بونەوەیە گۆڕەکانی بینی شەق بون وکرانەوە ئەو یش وەک هەموو خەڵک بە ڕێکەوت.........بەڵام ئەوە چییە؟؟.....گەنجێکی بینی بەئارامی دەڕوات و شوێنەواری چاکە بەسەر ڕوخسارییەوە دیار بوو وە قورئانێکی بەدەستەوە بوو چەند ئایەتێکی لێدەخوێندەوە.......وتی: ئەوە چییە؟؟
وەڵامی درایەوە:ئەوە لەکاتی قورئان خوێندندا مردووە بۆیە هەر بە شێوەیە زیندوو دەکرێتەوە لەوکاتەدا گەنجێکی بینی سەماعەی لەگوێدایە
ئەوە.........ئەوە.........بەڵێ هەمان وشەکانی ئەو گۆرانییەیە..........گۆرانی هەمان گۆرانی بێژە........ئای خوایە کاتێ مردم گوێم لەوە دەگرت.......ئەی خوایە.......ئا بەو شێوەیە ئەگەم بەدیداری خودا؟؟؟
هــــــــــــــــــــــاوار بۆ مـــــــــــــــــن
چی بکەم؟.......کەس و کارم و پێغەمبەران بەو شێوەیە دەمبینن و خوای گەورەش خوای گەورە وە من گوێ لە گۆرانی دەگرم؟؟؟؟
ڕەحمەکەت خوایە ڕەحـــــــــمــــــــــەکـــــــــــــەت نـــــــــــــــــــــــــــــا هەوڵی دەدا لای ببات لە گوێیدا بەڵام هیهات ئەوە هات ئەوەی گومانتان لێی هەبوو خوایە گیان خوایە گیان بمگێڕەوە بۆ دنیا باکردەوەی چاک بکەم(ارجعنى لعلى أعمل صالحا)
"کوڕم.......کوڕم ئەوە چیتە خۆشەویستم بۆ ئاوا هاوار دەکەیت؟؟بۆ ئەو سەماعەیەت ئاوا بەتوبدی گرتووە....."
گەنجەکە چاوی کردەوە دایکی بینی بە پەشۆکاوی و دوو دڵییەوە.......وە گەنجەکە دانیشت بە ترساوییەوە.........سەماعەکەی لابرد لە گوێیدا و بە قاچی شکاندی.....وە هەستا دەستی دایکی ماچ کرد و گریا و وتی پێی:
"لێم ڕازیببە دایکە......ودوعام بۆ بکە......دوعای هیدایەتم بۆ بکە"
فرمێسک هاتە خوارەوە بەچاوی دایکیداو سەری کوڕەکەی نابە سنگییەوە........"خوای گەورە هیدایەتت بدات ڕۆڵە ئەوەندەی من تۆم خۆش دەوێت ئەوەندی من لێت ڕازیم.........عەیبە بۆ تۆ کوڕم عەیبە بۆ تۆ(مەبەستی گریانەکەیە)"
هەستا بەسڕینەوەی هەموو گۆرانییەکان و دەستی کرد بە قورئان لێدان[[إنها رساله لمن كان له قلب أو ألقى السمع وهو شهيد]]]
ئەمە پەیامێکە بۆ هەرکەسێک خاوەن دڵ بێت و گوێی هەبێت و ببینێت
وەرگێرڕاوە لەعەرەبییەوە لە: اسلام كورد
ئینسان بهرگهی گولە ناگرێت
ئیدی نازانم..
چۆن سنگ ئهنێت به عیشقهوه !!!