بابهت: مەرجەكانى قەبوڵ بوونى دوعا چى یە؟ ئەگەر داواى شتێك لەخوا بكەم قەبوڵ دەبێت؟
[size=24]بەناوى خواى بەخشندەو میهرەبان
گومان لەوەدا نییە كە خواى گەورە وەعدى داوە وەڵامى ئەو كەسانە بداتەوە كە داواى لێ دەكەن وەك دەفەرموێ: { ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ إِنَّ الَّذِينَ يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِي سَيَدْخُلُونَ جَهَنَّمَ دَاخِرِينَ} (60) سورة غافر
یان سەلمانى فارسى بۆمان دەگێڕێتەوە و دەفەرموێ پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم فەرموویەتى: "إن الله حَيىّ كريم يستحي من عبده إذا رفع يديه اليه أن يردّهما صِفراً" رواه أبوداود والترمذي.
واتە: خواى گەروە خاوەنى بەشەرمە و بەڕێزە شەرم دەكات ئەگەر بەندەیەك دەستى پاڕاننەوەى بۆ لا بەرز بكاتەوە و بەبەتاڵى بگێڕێتەوە. بەڵام خۆ نەبێ هەموو پاڕاننەوەیەك وەربگیرێت كەوا بوو پێویستە ئەوە بزانیت ئەم مەسەلەیە چەندین مەرج و ڕێگرى هەیە ابن القیم ڕەحمەتى خواى لێ بێ دەفەرموێ: جارى وا هەیە پاڕاننەوە قەبوڵ ناكرێت و دوا دەكەوێت یان بە هۆى لاوازى خودى پاڕاننەوەكە بۆ نموونە پاڕاننەوەیەك بێت دژایەتى و دوژمنكارى كەسى ترى تیادا بێت یان بە هۆى لاوازى دڵى ئەو كەسەى پاڕاننەوەكە دەكات...ز یان بە هۆى ڕێگرێك وەك خواردنى حەرام و تاوان و دڵ ڕەشبوونەوە وەبێ ئاگابوون لە خواى گەورە و حەز و ئارەزوو زاڵبن بەسەریدا، لەو بەڵگانەى لەم مەسەلەدا هاتوون:
1- فەرموودەى أبو هریرە لە پێغەمبەرەوە صلى الله علیه وسلم: "أدعوا الله وأنتم موقنون بالإجابة واعلموا أن الله لا يقبل دعاءً من قلب لاه"رواه الترمذي برقم 3479 و حسنه الألباني في صحيح الجامع رقم 245.
واتە: داوا لە خواى گەورە بكەن وەدڵنیاش بن بەوەى كە خواى گەورە وەڵامتان دەداتەوە وە ئەوەش بزانن خواى گەورە پاڕاننەوەى كەسێك وەرناگرێت بەدڵێكى بێ ئاگاوە بیكات.
2- فەرموودەى أبو هریرە لە پێغەمبەرەوە صلى الله علیه وسلم كە فەرموویەتى: "....ثم ذكر الرجل يطيل السفر أشعث أغبر يمدُّ يديه إلى السماء يارب يارب ومطعمهُ حرام و مشربه حرام وملبسه حرام وغذي بالحرام فأنى يستجاب لذلك" رواه مسلم.
واتە: دەستەكانى بەرزدەكاتەوە بۆ ئاسمان دەڵێ ئەى خوایە ئەى خوایە لە كاتێكدا خواردنەكەى حەرامە و خواردنەوەكەى حەرامە و جلوبەرگى حەرامە و بە حەرام گۆش كراوە ئەى چۆن وەڵام ئەدرێتەوە و پاڕاننەوەكەى قەبوڵ دەكرێت.
3- فەرموودەى أبو هریرە ئەڵێ پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم فەرموویەتى: "يستجاب لأحدكم مالم يعجل يقول دعوتُ فلم يستجب لي" رواه البخاري ومسلم.
واتە: هەركامتان داوا لە خواى گەورە بكەن وەڵام دەدرێنەوە بەمەرجێ پەلە نەكات و بڵێت داوام لە خوا كردو و وەڵامى پاڕاننەوەكەم نەدرایەوە.
4- فەرموودەى أبو هریرە لە پێغەمبەرەوە صلى الله علیه وسلم: "لا يزال يستجاب للعبد مالم يدعُ باثم أو قطيعة رحم...." الحديث رواه مسلم.
واتە: بەردەوام وەڵامى بەندە دەدرێتەوە بەمەرجێ داواى تاوان و بچڕانى پەیوەندى خزمایەتى نەكات.
ئەمە و چەندین مەرج و ئادابى زۆر هەن ئەمانە دیارترینیان بوون.
[/size]
عهشق
خهڵهتێنهره
بهبیانوی پێكهوه بوونهوه
ئهوبا بۆ سهربانێژهی تهنیایی.[/size]