بابه‌ت: له یه‌ك رۆژدا دوو سه‌د ملیۆن نامه له تویته‌ر ئالوگۆرِ ده‌كرێت
- له یه‌ك رۆژدا دوو سه‌د ملیۆن نامه له تویته‌ر ئالوگۆرِ ده‌كرێت
(PNA) – ماڵپهرِی تویته‌ر رایگه‌یاند: ئه‌مساڵ له هه‌ر رۆژێكدا 200 ملیۆن نامه له رێگه‌ی ئه‌ندامانی ماڵپهرِهكهیان ئاڵوگۆرِ كراوه.
ماڵپهرِی تویته‌ر كه باره‌گای سه‌ره‌كی له شاری سان فرانسیسكۆ له ویلایه‌تی كالیفۆرنیا له ئه‌مریكایه، ئه‌وه‌شی خسته روو كه ئه‌ندامانی پارساڵ له هه‌ر رۆژێكدا ته‌نها 65 ملیۆن نامه‌یان ئالوگۆرِكردووه.
ماڵپهرِی تویته‌ر كه ژماره‌یه‌كی زۆر ئه‌ندامی له جیهاندا هه‌یه به‌تایبه‌تیش له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ئه‌ندامانی له ساڵی 2009 له هه‌ر رۆژێكدا ته‌نها دوو ملیۆن نامه‌یان ئالوگۆرِكردووه.
[/center]