بابه‌ت: ده‌رسی عیشق
ده‌رسی عیشق
حافزی شیرازی
هــــه‌ر که ده‌بمه خۆڵی ڕێی، داوێنی ده‌خشێنێ له من
گــــه‌ر بڵێم پێی دڵ بگۆڕه، ڕوو وه‌رده‌سووڕێنێ له من
گه‌ر وه‌کو شه‌م بێمه گریان ئه‌و بزه‌ی دێ وه‌ک گزینگ
گه‌ر بڕه‌نجم، خــــــــــــــاتری ناسکی ده‌ڕه‌نجێنێ له من
بۆ هه‌مووکه‌س چهشنیگوڵ ده‌نوێنێ ڕوخساریگهشی
گـــــــــهر بڵێم داپۆشه ڕووت، خۆی داده‌پۆشێنێ له من
من به چـــــــاوم گوت: "وه‌ره بیبینه تێر و پڕ"، گوتی:
"ده‌تهه‌وێ ئیستا هه‌ڵستێ جۆگه‌له‌ی خوێنێ له من؟"
ئـــه‌و به‌خوێنم توونییهو ئه‌منیش به‌لێوی، چۆن ده‌بێ
ماچێ بستێنم لــــــــــــــهوی، یا دادی بستێنێ لــه من؟
گــــه‌ر وه‌کو فه‌رهاد به تاڵیی گیان بده‌م باکــم چییه
بــــه‌س نییه چیرۆکی شیرین، دێ ده‌خوڵقێنێ لــه من
بیبڕه‌وه حــافز! ئه‌گـــه‌ر ئاوا ده‌خوێنی ده‌رسی عیشق
وا لــــه هــــه‌ر لایێ خه‌ڵک ئه‌فسانه ده‌خوێنێ له من
وه‌رگێرانه‌وه: س. چ هێرش
[/center]