بابه‌ت: خوا پێی خۆشه كه یه‌كێك تۆبه ده‌كات
عبدالله كوڕی مه‌سعوود (خوای لێ ڕازبێت )ده‌فه‌رمووێت
: پێغه‌مبه‌ر (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت)فه‌رمووی:
((قه‌سه‌م به‌خوا كه به‌نده‌یه‌كی گوناهبار ده‌گه‌ڕێته‌وه و تۆبه ده‌كات
خوای گه‌وره ئه‌وه‌نده‌ی پێ خۆشه كه‌زۆر له خۆشحاڵی ئه‌و پیاوه زیاتره كه بۆتان باس ده‌كه‌م
پیاوێك له‌بیابانێكی چۆڵ و پڕ مه‌ترسی دا حوشترێكی پێ یه
چی خواردن و ئاوی هه‌یه له‌و حوشتره‌ی باركردووه له شوێنێك
بۆ حه‌وانه‌وه لائه‌دات و خه‌وی لێ ده‌كه‌وێت كاتێك خه‌به‌ری ده‌بێته‌وه
ده‌بینێ حوشتره‌كه‌ی به‌باره‌وه ڕۆیشتووه ماوه‌یه‌كی زۆر به دووایا ده‌گه‌ڕێت
زۆر تینوو ده‌بێت بڕیار ده‌دات بگه‌ڕێته‌وه بۆ شوێنه‌كه‌ی خۆی
سه‌ری ده‌خاته سه‌ر باسكی و چاوه‌ڕێی مردن ده‌كات
كوت و پڕحوشتره‌كه به‌خۆی و باره‌وه په‌یدا ده‌بێت.
ده‌بێت ئه‌م پیاوه چه‌ند خۆشحاڵ بێت؟
ده‌خوا زیاتر خۆشحاڵه به‌تۆبه‌ی به‌نده‌كه‌ی هه‌ندیك
له‌ڕاوییه‌كانی ئه‌م حه‌دیسه ئه‌مه‌ش ده‌گێڕنه‌وه :
كاتێك پیاوه‌كه چاوی به حوشتره‌كه‌ی ده‌كه‌وێته‌وه خێرا
په‌لاماری ده‌دات له خۆشی یانا سه‌ری لێ ئه‌شێوێت و هه‌ڵه ده‌كات و ده‌ڵێت
خوایه تۆ به‌نده‌ی منی و منیش خوای تۆم هه‌زار شكور بۆ تۆ ).