بابهت: رۆژنامەكانی ئەرجەنتین: میسی خیانەتكارە
رۆژنامەكانی ئەرجەنتین میسی بەكەسێكی خیانەتكار ناودەبەن و پێیانوایە ئینتیمای بۆ وڵاتەكەی نییەو بۆ پارە یاریی دەكات.
چەند رۆژنامەیەكی وڵاتی ئەرجەنتین دوای ئەو ئاستە لاوازەی میسی لەو دو یارییەی بەرامبەر كۆڵۆمبیاو بۆلیڤیا پێشكەشی كرد، كەوتونەتە هێرشكردنە سەری و بەخیانەتكار ناوی دەبەن.
رۆژنامەكانی ئەرجەنتین باس لەوە دەكەن میسی تەنها بۆ پارە یاریی دەكات بۆیە لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە بەسەركەوتویی یاریی دەكات بەڵام لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەوشێوەیە نیە.
هەندێكی تر لەرۆژنامەكانی ئەو وڵاتە پێیانوایە میسی ئینتیمای بۆ وڵاتەكەی نییەو رێزی درێسی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ناگرێت و بەپێچەوانەوە رێزی زۆری درێسی یانەی بەرشەلۆنە دەگرێت.
هەرچەندە هەردو یاریزان خافێر ماسكێرانۆ و گابریال میلیتۆ كە لەگەڵ میسی لەیانەی بەرشەلۆنە یاریی دەكەن، بەرگریان لەو ئەستێرەیەی ئەرجەنتین كرد، بەڵام هێرشی رۆژنامەكانی وڵاتی ئەرجەنتین بۆسەر میسی كەم نەبۆتەوەو بەردەوامە.
NRT
[/center]