بابهت: فەیسبوك خزمەتگوزاریی ڤیدیۆ چات دەخاتە بەردەست بەكارهێنەرانی
فەیسبوك نوێترین خزمەتگوزاریی ڤیدیۆ چاتی خستەبەردەست بەكارهێنەرانی، كە لەئێستادا ژمارەیان گەیشتۆتە 730 ملیۆن كەس.
ئەو تایبەتمەندێتیەی فەیسبوك، بەهاوكاری كۆمپانیای سكایپ بۆ پەیوەندی تەلەفۆنی بەرهەمهێنراوەو ئەو كەسانەی دەیانەوێت بەكاری بهێنن، دەتوانن لەكاتی چاتكردن لەگەڵ هاوڕێیەكیاندا كلیك لەسەر ئایكۆنێكی شین بكەن كە لەسەر ویندۆی چاتكردن دروستدەبێت.
بەكارهێنەرانی ئەو خزمەتگوزارییە، دەتوانن لەیەك كاتدا ڤیدیۆ چات لەگەڵ چەند كەسێكدا ئەنجامبدەن، واتە چەند كەسێك پێكەوە كۆنفرانس بكەن.
خستنەڕوی ئەو خزمەتگوزارییە لەكاتێكدایە، ڕكابەرێكی بەهێز بۆ فەیسبوك دروستبووە، كە ئەویش (گوگڵ پڵەس)ەو لەسەرەتای دروستبونیەوە ئەو خزمەتگوزاریەی خستۆتە بەردەست بەكارهێنەرانی.
NRT
[/center]