1

بابه‌ت: واردنی یه‌ك هێلكه‌ی مریشك له‌ رۆژێك،مرۆڤ له‌ شێرپه‌نجه‌ ده‌پارێزێت

واردنی یه‌ك هێلكه‌ی مریشك له‌ رۆژێك، مرۆڤ له‌ شێرپه‌نجه‌ ده‌پارێزێت 
(PNA) – چه‌ند زانایه‌كی كه‌نه‌دی له‌میانه‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ك بۆیان ده‌ركه‌وت, خواردنی هێلكه‌ی مریشك به‌ شێوه‌یه‌كی رۆژانه‌ مرۆڤ له‌تووشبوون به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ ده‌پارێزێت.

به‌پێی راپۆرتێكی ماڵپه‌ری زێ نیوز، توێژینه‌وه‌كانی پێشووتر ده‌ریانخستبوو هێلكه‌ی مریشك سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ پرۆتین، لیپید، ڤیتامین و مادده‌ كانزاییه‌كان.


له‌ ئێستا ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌ی چه‌ند زانایه‌كی كه‌نه‌دی ئه‌نجامیان داوه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی هێلكه‌ مریشك دوو به‌رامبه‌ر سێو تایبه‌تمه‌ندی ئانت ئۆكسیدانی هه‌یه‌.


زانایانی زانكۆی ئالبێرتا، به‌م دوواییانه‌ توانییان بزانن ئه‌و مادده‌یه‌ بێجگه‌ له‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندی ئانت ئۆكسیدان هه‌یه‌، هاوكات رێگه‌ له‌تووشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و شێرپه‌نجه‌ ده‌گرێت.


هه‌ر له‌و توێژینه‌وه‌یه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ زه‌ردێنه‌ی هێلكه‌ مریشك، له‌ هه‌ردوو مادده‌ی "تریپتوفان وتیرسین" پێكهاتووه‌ كه‌ تایبه‌تمه‌ندی ئانت ئۆكسیدان زۆریان هه‌یه‌.


به‌ووته‌ی توێژه‌راوانی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌، خواردنی هێلكه‌یه‌ك له‌رۆژێكدا، مرۆڤ له‌تووشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ وشێرپه‌نجه‌ ده‌مانپارێزێت, هه‌روه‌ها خواردنی یه‌ك دانه‌ هێلكه‌ی مریشك، دوو به‌رامبه‌ر سێوێك سوود به‌ مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت.

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]