بابه‌ت: یه‌ك له‌سه‌ر چواری عێراقییه‌كان له‌ژێر هێڵَی هه‌ژاریدا ده‌ژین
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی پلاندانان و هاریكاری گه‌شه‌پێدانی عیراق، یه‌ك له‌سه‌ر چواری عیراقیه‌كان له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین و له‌و ڕێژه‌یه‌ش به‌شێكیان له‌و په‌ڕی هه‌ژاریدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كان ڕێژه‌ی بێكاری له‌سه‌دا (15)یه‌و له‌هه‌ر چوار گه‌نجێكیش یه‌كێكیان بێكاره، هاوكات شاره‌زایانی ئابووری ئه‌و ئامارانه به‌ناڕاست له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن‌و پێیانوایه كه هه‌ژاری‌و بێكاری زۆر له‌و ڕێژانه به‌رزتره،ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه وه‌زاره‌تی پلاندانان‌و هاریكاری گه‌شه‌پێدانی عیراق ئامارێكی له‌سه‌ر زاری (مهدی علاق) بریكاری وه‌زاره‌ته‌وه بڵاوكرده‌وه، كه به‌پێی ئاماره‌كان له‌سه‌دا (23) ی دانیشتوانی عیراق له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریه‌وه‌ن، به‌وپێیه‌ش یه‌ك له‌سه‌ر چواری عیراقیه‌كان به‌ده‌ست هه‌ژاریه‌وه ده‌ناڵێنن، له‌و ڕێژه‌یه‌ش له‌سه‌دا (5) یان له‌و په‌ڕی هه‌ژاریدان‌و ژیانێكی كوله‌مه‌رگی ده‌به‌نه‌سه‌ر. بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیش خوار هێڵی هه‌ژاری به‌و ئاسته ده‌بینن كه ئه‌و كه‌سه نه‌توانێت پێداویستیه خۆراكی‌و ناخۆراكیه‌كانی خۆی دابین بكات.
ئه‌م ئامارانه‌ش له‌كاتێكدایه كه له‌مانگی كانونی دووه‌می(2010) دا ده‌زگای ئاماری ناوه‌ندی، كه سه‌ر به وه‌زاره‌تی پلاندانانی عیراقه ئاشكرایكردبوو له‌سه‌دا (32) ی هاوڵاتیانی عیراق له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریه‌وه‌ن‌و ئه‌و ڕێژه‌یه‌ش له گونده‌كاندا ده‌گاته ئه‌وپه‌ڕی‌و له له‌سه‌دا (39) نزیك ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه كه چۆن حكومه‌تی عیراق توانی له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا به‌و ڕێژه‌یه تێكڕای هه‌ژاری كه‌م بكاته‌وه.
ڕاپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانان له‌باره‌ی بێكاره‌یه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه كه بێكاری له‌عیراقدا دابه‌زیووه بۆ له‌سه‌دا (15) ، كه به‌راورد به‌ساڵانی ڕابردوو ئه‌و ڕێژه‌یه كه‌می كردووه، هه‌روه‌ها بێكاری له‌ناو گه‌نجاندا ئاستێكی به‌رزی تۆماركردوه كه به‌پێی ئاماره‌كه گه‌یشتۆته له‌سه‌دا (25) واته له‌هه‌ر چوار گه‌نجێك یه‌كێكیان بێكاره‌و به‌ده‌ست نه‌بوونی كاره‌وه ده‌ناڵێنێت.
گومانكردن له‌ئاماره‌كانی بێكاری له‌عێراق
پسپۆڕانی ئابووری وای ده‌بینن كه ئاماره‌كانی حكومه‌تی عیراق له‌باره‌ی رێژه‌ی بێكاریه‌وه واقعی نین، چونكه هه‌ژاری‌و بێكاری، به‌تایبه‌تیش بێكاری له‌و ڕێژه‌یه زۆر زیاتره، چونكه ئاماده‌كارانی ئه‌و ڕاپۆرته ته‌نها پشتیان به‌و ژمارانه به‌ستووه كه وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی تۆماركراون، به‌وپێیه‌ش ژماره‌یه‌كی زۆر بێكاران ناونوس نه‌كراون، بۆیه پێیانوایه تێكڕای بێكاری زۆر له‌و ڕێژه‌یه زیاتره، چونكه له ئه‌نجامی ڕووپێویه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ئابووری كه وه‌زاره‌تی كار له‌ساڵی (2007)دا ئاماده‌یكردووه ده‌ركه‌وتوو ڕێژه‌ی بێكاری له‌ناو شاره‌كاندا گه‌یشتۆته له‌سه‌دا (21) و له‌ناو گونده‌كانیشدا بێكاری له‌سه‌دا (43) یه.
هاوكات پسپۆڕانی ئابووری پێیانوایه كه بۆ زاڵبون به‌سه‌ر بێكاری‌و هه‌ژاریدا، پێویسته حكومه‌تی عیراق گرنگی به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی گوزه‌رانی هاوڵاتیان بدات له‌ڕێگه‌ی پێشخستنی كه‌رتی فێركردن‌و خزمه‌تگوزاریه‌كانی گه‌یاندن‌و ته‌ندروستی‌و ئاوی خواردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی كاره‌با‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی سوته‌مه‌نی‌و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نیشته‌جێبون، ئه‌گه‌ر بتوانرێت ئه‌م كێشانه چاره‌سه‌ر بكرێن، ئه‌وا ئاستی هه‌ژاری كه‌م ده‌بێته‌وه، چونكه كاتێك تاك خه‌رجی ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی له‌سه‌ر كه‌م ده‌بێته‌وه، ئه‌وا بڕێكی زۆرتری له داهات بۆ كڕینی خوارده‌مه‌نی بۆ ده‌مێنێته‌وه، به‌مه‌ش ئاستی گوزه‌رانی باشتر ده‌بێت. سه‌رباری ئه‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ی جێبه‌جێ كردنی ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌وه هه‌لی كار بۆ ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوڵاتیان دابین ده‌كرێت‌و هۆكارێك ده‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێكاری.
عێراق زیاتر له‌سه‌دا (50)ی پێداویستییه‌كانی له‌دانه‌وێڵَه له‌ده‌ره‌وه هاورده ده‌كات
له‌باره‌ی ئاستی هاورده‌كردنی وڵاته‌كه‌ی له‌دانه‌وێڵه، (د.خه‌یروڵا حه‌سه‌ن) وه‌زیری بازرگانی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌دا به‌مه‌به‌ستی زیادكردنی به‌رهه‌می وڵاته‌كه‌ی له‌دانه‌وێڵه به‌تایبه‌تی گه‌نم‌و جۆ، حكومه‌تی عیراق له‌رێگه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌یانه‌وه پلانێك ده‌گرێته‌به‌ر بۆ پاڵپشتیكردنی جوتیاران، چونكه عیراق ساڵانه پێویستی به (4) ملیۆن ته‌ن گه‌نم و جۆ هه‌یه كه سه‌دا (55)ی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات هاورده ده‌كات،كه له‌ساڵی (2010)دا عیراق (2) ملیۆن و (200) هه‌زار ته‌ن گه‌نم و جۆی هاورده كردوه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه به‌رهه‌می ناوخۆی گه‌یشتۆته (2) ملیۆن و (800) هه‌زار ته‌ن‌و له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا رێژه‌ی به‌رهه‌می عیراق له‌گه‌نم و جۆ زیادیكردوه به‌شێوه‌یه‌ك له‌ساڵانی (2007 و 2008) ئه‌و وڵاته نزیكه‌ی (3) ملیۆن و (200) هه‌زار ته‌ن گه‌نم و جۆی هاورده كردوه، به‌ڵام ئه‌م ڕێژه‌یه له‌ساڵی (2009)دا دابه‌زیوه بۆ (2) ملیۆن و (500) هه‌زار ته‌ن.
له‌باره‌ی پێشبینیه‌كانی بۆ ئاستی به‌رهه‌می گه‌نم و جۆ له‌مساڵدا، وه‌زیری بازرگانی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به‌هۆی كه‌می باران بارینه‌وه، پێشبینی ده‌كریت به‌رهه‌می ناوخۆ له‌گه‌نم و جۆ له‌مساڵدا نزیك بێت له ئاستی ساڵی رابردوو كه (2) ملیۆن و (800) هه‌زار ته‌ن بووه، به‌مه‌ش عیراق بۆ دابینكردنی پێداویستیه‌كانی ناوخۆ ده‌بێت (2) ملیۆن و (200) هه‌زار ته‌ن له‌گه‌نم و جۆ هاورده بكات.