بابهت: ساڵانە زیاتر لە 10 ملیۆن كچ بەمنداڵی بەشو دەدرێت
سةرجاوة (يانةي سةربةست)
تا ئێستاش دیاردەی كچ بە شودان لە تەمەنی منداڵیدا لە ژمارەیەك لە وڵاتانی جیهاندا بەڕیژەیەكی بەرچاو بەڕێوەدەچێت.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێك كەلەلایەن گۆڤاری ناشیوناڵ جوگرافیكەوە ئامادەكراوە ، ئاماژە بەوەدەكات كە هەموو ساڵێك 10بۆ 12 ملیۆن كچی منداڵ لە وڵاتانی جیهانی سێیەمدا بە شودەدرێن بەبێ ئەوەی خۆیان ڕازامەندیان لەسەر بێت.
ڕاپۆرتەكە ئاماژە بەوەدەكات كە لە ئێستادا لە هەریەكە لە وڵاتەكانی هندستانو یەمەنو ئەفغانستانو ئەسیوبیاو ئەریتریا بەڕێژەیەكی بەرچاو كچیان تێدا بەشودەدرێت لەتەمەنێكی زۆر منداڵیەوە.