بابه‌ت: به‌رازیل له‌سه‌رده‌ستی ئیكوادۆر یه‌كه‌م دهۆڵی سـامبای لێدا 4 - 2
بهرهبـه یانی ئه‌مرۆ پێنج شـه‌ممه له‌جـامی پاڵاوانیه‌تی كوپـا ئه‌مه‌ریكا له‌كـۆمـه‌ڵه‌ی دووه‌م له‌دوا یاری كۆمه‌ڵه‌كان هه‌ردوو هه‌لبژارده‌ی ئیكوادۆر و به‌رازیل روبه‌روی یه‌ك بوونه‌وه له یارییه‌كه‌شدا به‌رازیل توانی سـه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره به‌ده‌ست بهێنێت یارییه‌كه‌ی به‌ئه‌نجامی 4 : 2 بــرده‌وه
گێمی یه‌كه‌م : له‌گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌دا له‌خوله‌كی 29 یاریزان پـاتۆ توانی گۆڵی یه‌كه‌م تـۆمـار بكات له‌خوله‌كی 38 یاریزان فلیپی كایسیدو گۆڵی به‌رامبه‌ری بۆ ئیكوادۆر تۆمـار كرد و گێمی یه‌كه‌م به‌به‌رامبه‌ر بوون كۆتـایی هــات
گێمی دووه‌م : له‌گێمی دووه‌می یارییه‌كه‌شدا به‌رازیل سێ گۆڵی دیكه‌ی تۆمـار كرد و ئیكوادۆریش ته‌نها گۆلێكی تۆمـار كرد گـۆلهكانی به‌رازیل له‌رێگه‌ی یاریزانان نیلمار له‌خوله‌كی 50 و پاتۆ له‌خوله‌كی 62 و نیلمار له‌خوله‌كی 72 گۆڵه‌كانی به‌رازیل یان تۆمار كرد ، تاكه گۆڵه‌كه‌ی ئیكوادۆر له‌رێگه‌ی یاریزان فلیپی كایسیدو له‌خوله‌كی 59 تۆمـاری كرد ، به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ی به‌رازیل كۆی خــاڵهكانی گه‌یانده 5 خـاڵ و سه‌ركه‌وت بۆ قۆنـاغی هه‌شته‌م به‌رامبه‌ر پارگوای یاری ده‌كات
newline-sport.net