1

بابه‌ت: ڕۆژی دووشەممە چارەنووسی باتیستا لەگەڵ ئەرجەنتین یەکلایی دەکرێتەوە

ڕۆژنامەی ئۆلێی ئەرجەنتینیی ئاشکرای دەکات کە ڕۆژی دووشەممە یەکیەتیی تۆپی پێی ئەرجەنتین کۆبوونەوەیەک ساز دەکات بۆ بڕیاردان لە مەڕ چارەنووسی سێرجیۆ باتیستای ڕاهێنەری هەڵبژاردەکە.
باتیستا لە ژێر گوشارێکی زۆردایە بۆ دەستلەکارکێشانەوە لە پۆستەکەی وەکو ڕاهێنەر پاش ئەوەی ئەرجەنتین لە کۆپا ئەمێریکا کرایە دەرەوە لە قۆناغی چارەکی کۆتایی.
دوای دەرچوونی ئەرجەنتین، باتیستا ڕایگەیاند کە نیازی وازهێنانی نییە، بەڵام وا دیارە یەکیەتیی تۆپی پێی ئەرجەنتین بڕیار لەسەر داهاتووی ئەو ڕاهێنەرە دەدات.
بە پێی ڕاپۆرتەکان لە وڵاتی تانگۆوە، جێراردۆ مارتینۆی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی پاراگوای و، ئەلیخاندرۆ سابێلا، کە وا بڕیارە ئەرکی مەشقپێدانەوەی یانەی جەزیرەی ئیماراتیی لە ئەستۆ بگرێت، پاڵێوراوبن لە لایەن یەکیەتیی تۆپی پێی ئەو وڵاتەوە بۆ جێگرتنەوەی باتیستا.


yariga.net

[center]من ئەمەوێ بۆ تۆ بمرم
تۆش ناتەوێ بۆ من بژی
  شەرتە یا ئەبێ بۆ من بی
    یا بە دەستی خۆت بمکوژی
[/center]

2

وه‌ڵام: ڕۆژی دووشەممە چارەنووسی باتیستا لەگەڵ ئەرجەنتین یەکلایی دەکرێتەوە

arjantin ta xoe ba 1yarizan halbdataw har dadori

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]