بابه‌ت: یونس مه‌حمود دوای ته‌واوبوونی یارییه‌كانی پاڵاوتن واز له یاریكردن دێنم
(PNA) – یاریزانی هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق یونس مه‌حمود برِیاری دا پاش كۆتایی هاتنی یارییه‌كانی پاڵاوتنه‌كانی مۆندیالی 2014 واز له یاری كردن بهێنێ.
رۆژی پێنجشه‌ممه 21ی تهمموز/یۆلیۆ دوای كۆتایی هاتنی یه‌كه‌یه‌كی مه‌شقییان له یاریگه‌ی یانه‌ی هه‌ندرێن و گه‌رانه‌وه‌یان بۆ هۆتێل به مه‌به‌ستی حه‌وانه‌وه، كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و یانه‌ی وه‌كره‌ی قه‌ته‌ری یونس مه‌حمود له لێدوانێكی تایبه‌ت به ئاژانسی (په‌یامنێر) رایگه‌یاند كه واز له یاریكردن ده‌هێنێت.
یونس مه‌حمود گوتی: دوای ته‌واوبوونی یارییه‌كانی پاڵاوتن بۆ جامی جیهانی 2014 به یه‌كجاری واز له یاریكردنی نێوده‌وڵه‌تی ده‌هێنم له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق جا ئه‌گه‌ر له‌م پاڵاوتنه سه‌ركه‌وتین بۆ جامی جیهانی یاخود سه‌رنه‌كه‌وتین و ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا ئه‌م بریارم داوه و چاوهرِوانی كاتێكی گونجاوم ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی رایبگه‌یه‌نم.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا یونس مه‌حمود گوتی: ئه‌م برِیارهم هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به كێشه‌كانی نێو هه‌ڵبژارده‌ی عێراق نییه ئه‌مه برِیارییهكی خۆمه و گه‌رانه‌وه‌ی نییه.
له كۆتایی قسه‌كانیدا یونس مه‌حمود گوتی: هیوادارم له یارییه‌كی رۆژ شه‌ممه به‌رانبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی یه‌مه‌ن بتوانین ده‌ڵی خه‌ڵكی عێراق خۆش بكه‌ین و ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ین.
جێگه‌ی باسه رۆژی شه‌ممه له یاریگه‌ی شه‌هید فرانسۆ هه‌ریری له شاری هه‌ولێر كاتژمێر 7ی ئێواره هه‌ڵبژارده‌ی عێراق میوانداری هه‌ڵبژارده‌ی یه‌مه‌ن ده‌كات له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی پاڵاوتن بۆ جامی جیهانی 2014.
تۆش ناتەوێ بۆ من بژی
شەرتە یا ئەبێ بۆ من بی
یا بە دەستی خۆت بمکوژی[/center]