بابه‌ت: : هه‌موو كرده‌وه‌كانی ئاده‌میزاد بۆ خۆیه‌تی جگه له‌ڕۆژو
أبو هوره‌یره (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی:(خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: هه‌موو كرده‌وه‌كانی ئاده‌میزاد بۆ خۆیه‌تی جگه له‌ڕۆژوو، ئه‌وه به‌ڕاستی بۆ منه‌و هه‌ر خۆشم پاداشتی ده‌ده‌مه‌وه، هه‌روه‌ها ڕۆژو قه‌ڵغانه، ئه‌گه‌ر ڕۆژێك كه‌سێكتان به‌ڕۆژو بوو با ئه‌و ڕۆژه قسه‌ی ناشیرین و هات و هاوار نه‌كات، خۆ ئه‌گه‌ر كه‌سێك جنێوی پێداو شه‌ڕی پێ فرۆشت بابڵێت: من كه‌سێكی به‌ڕۆژوم، سوێند به‌وكه‌سه‌ی گیانی محمدی به‌ده‌سته بۆنی ده‌می ڕۆژوه‌وان له‌ڕۆژی قیامه‌تدا لای خوا له‌بۆنی میسك خۆشتره، هه‌روه‌ها دوو خۆشی هه‌یه بۆ ڕۆژوه‌وان، كاتێك به‌ربانگ ده‌كاته‌وه دڵخۆشه به‌ڕۆژو شكاندنه‌كه‌ی، كاتێكیش به‌دیداری په‌روه‌ردگاری شاد ده‌بێت دڵخۆشه به‌ڕۆژوه‌كه‌ی)
ئه‌وه‌يه كه پێكه‌نين بخه‌يته سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه بير‌ى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . . ツ