1

بابه‌ت: كچێك داوا له‌ دايكى ده‌كات زينا بكات ئه‌ويش ڕێگه‌ى ده‌دات به‌ڵام به‌مه‌رجێك

كچێك داوا له‌ دايكى ده‌كات زينا بكات ئه‌ويش ڕێگه‌ى ده‌دات به‌ڵام به‌مه‌رجێك..!!‏

سه‌يرى ئه‌و دايكه‌ بكه‌ن چۆن ڕێگه‌ به‌ كچه‌كه‌ى ده‌دات زينا بكات!!! ‏‎
‎ دايكه‌كه‌ هه‌رچه‌ند پێى ده‌ڵێت ئه‌و كاره‌ له‌ڕووى كۆمه‌ڵايه‌تى يه‌وه‌ ئابڕووبه‌ره‌ و له‌گه‌ڵ ‏ئه‌وه‌شدا له‌ ڕووى شه‌رعيه‌وه‌ حه‌رامه‌ و گوناهێكى گه‌وره‌يه‌ .....به‌ڵام كچه‌ هه‌ر سوور ‏ده‌بێت له‌سه‌ر داواكه‌ى و زۆر له‌ دايكى ده‌كات، ئه‌ويش ڕازى ده‌بێت به‌ڵام به‌ مه‌رجێك....‏ چه‌ند تاقى كردنه‌وه‌يه‌كى ئه‌خاته‌ به‌رده‌م كه‌ ئه‌بێ تا كۆتايى به‌رده‌وام بێت ,,, كچه‌ش ‏ڕازى ده‌بێت و ده‌ڵێت ئه‌و تاقى كردنه‌وه‌يه‌ چى يه‌؟ ‏‎
‎ دايكه‌كه‌ ده‌ڵێت: به‌يانى كه‌ ڕۆژ بوه‌وه‌ بچۆره‌ به‌رده‌م ماڵى سوڵتانى ئه‌و ووڵاته‌ى ئه‌وان ‏تێيدا ده‌ژين..... كاتێ كه‌ سوڵتان به‌و شوێنه‌يا تێپه‌ڕى خۆت ببورێنه‌ره‌وه‌...... ‏‎
‎ كچه‌ش كه‌ ڕۆژ بوه‌وه‌ ئه‌و ئامۆژگاريه‌ى دايكى پێي ووت به‌جێى هێنا كاتێ كه‌ گه‌شته‌ ‏به‌رده‌م سوڵتان بوورايه‌وه‌ ...سوڵتانيش يه‌كسه‌ر كچه‌ى هه‌ستان و گرنگى پێدا تا ‏هاته‌وه‌ سه‌ر خۆى كچه‌ش زۆر سوپاسى كرد. ‏‎
‎ كه‌ چووه‌وه‌ لاى دايكى ووتى ئه‌ى تاقى كردنه‌وه‌ى دووه‌م چي يه‌ ؟؟ ‏‎
‎ ووتى : هه‌مان ئيش ئه‌مڕۆ كردت بڕۆ دووباره‌ى بكه‌ره‌وه‌ كاتێ كه‌ سوڵتانت بينى.... ‏‎
‎ كچه‌ش بۆ ڕۆژى دوايى هه‌مان كارى كرده‌وه‌ بۆ جارى دووه‌م به‌ڵام ئه‌م جاره‌ جياواز بوو ‏سوڵتان لاى بۆ نه‌كرده‌وه‌ ته‌نها وه‌زيره‌كه‌ى نه‌بێت..... كه‌ بۆ دايكى گێڕايه‌وه‌ ئه‌ويش پێى ‏ووت ئه‌بێ بۆ جارێكى تر ئه‌و كاره‌ بكه‌يته‌وه‌ له‌ هه‌مان شوێن و هه‌مان كات، كچه‌كه‌ش ‏هه‌رچه‌نده‌ پێى باش نه‌بوو به‌ڵام ڕه‌زامه‌ندى نواند... بۆ جارى سێهه‌م كاره‌كه‌ى سێ باره‌ ‏كرده‌وه‌ ئه‌مجاره‌ش وه‌زير نه‌چوو به‌لايا به‌ڵكو به‌رده‌سه‌كانى وه‌زير له‌سه‌ر ڕێگه‌كه‌ لايان برد ‏هه‌ندێكيشيان زۆر به‌بێ موبالات به‌لايدا تێپه‌ڕين و بێ نرخانه‌ سه‌يريان كرد ته‌نانه‌ت ‏هه‌ندێكى گاڵته‌يان پێكرد و قسه‌ى ناشرينيان پێ ووت و كاتێ كه‌كه‌وتبوو شه‌قيان لێدا !!!‏ ئه‌م ديمه‌نه‌ زۆر ئازارى به‌ كچه‌كه‌ گه‌ياند بۆيه‌ كه‌گه‌ڕايه‌وه‌ زۆر گريا و ديمه‌نه‌كه‌ى بۆ دايكى ‏گێڕايه‌وه‌ دايكيشى پێى ووت : ‏‎
‎ كچى شيرينم زينا كردنيش هه‌روه‌ك ئه‌و ديمه‌نه‌ وايه‌ كه‌ تۆ بينيوته‌... كاتێ ئه‌و كاره‌ ‏ده‌كه‌يت يه‌كه‌م جار و سه‌ره‌تا كه‌سانى ده‌وڵه‌مه‌ند يان خاوه‌ن پله‌ و پايه‌ به‌و شێوه‌يه‌ ‏هه‌وڵت بۆ ئه‌يا پاشان ئه‌وانه‌ى كه‌ له‌پله‌ى ئه‌وان كه‌مترن.......تا ئه‌و ڕاده‌يه‌ بێ نرخ ‏ده‌بيت كه‌ كه‌سانى هه‌ژار و بێ پله‌ و پايه‌كانيش نرخت بۆ دانانێن و به‌و شێوه‌يه‌ ڕه‌فتارت ‏له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.......بۆيه‌ له‌وه‌ تێ بگه‌ ڕاسته‌ بۆ يه‌كه‌م جار هه‌ندێ كه‌س چه‌ند گرنگ و ‏گه‌وره‌ش بن گرنگيت پێ ده‌ده‌ن وه‌ك نێچيرێك تا ڕاوت ده‌كه‌ن،كه‌ ڕاويان كرديت زۆر بێ ‏نرخانه‌ ته‌ماشات ده‌كه‌ن...... ‏‎
‎ ئايا ئێسته‌ ده‌ته‌وێ زينا بكه‌ى؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟ ‏‎
‎ له‌و كاته‌يا كچه‌ هه‌ستى به‌هه‌ڵه‌ى خۆى كرد و په‌شيمان بوه‌وه‌ و زۆر گريا و زۆر سوپاسى ‏دايكى كرد وو پێى ووت هه‌رگيز كارى واناكه‌م هه‌رچۆنێك بێت چونكه‌ كارێكى زۆر بێزراو و ‏ناشرين و ئابڕووبه‌ره‌ و تاوانێكى گه‌وره‌يه‌. ‏‎
‎ تاوانى زينا وه‌ك شووشه‌ وايه‌ ئه‌گه‌ر شكا چاك بوونه‌وه‌ى مه‌حاڵه‌.... ‏‎
‎ سه‌ره‌ڕاى بێزاوى و بێ نرخى ئه‌م كاره‌ له‌ دونيا سزايه‌كى سه‌ختيشى هه‌يه‌ له‌ ‏قيامه‌تدا.........بۆيه‌ ئاگاداربن نه‌كه‌ونه‌ ئه‌م تاوانه‌وه‌... چونكه‌ په‌شيمانى دادت نايات ..بۆ ‏ئه‌وانه‌ش كه‌وتوونه‌ته‌ ئه‌م تاوانه‌وه‌ هه‌تا له‌ دنيادان بير له‌وه‌ بكه‌نه‌وه‌ بگه‌رێنه‌وه‌ بۆلاى ‏خواو ته‌وبه‌يه‌كى ڕاست بكه‌ن چونكه‌ خواى گه‌وره‌ خاوه‌نى ڕه‌حمه‌تێكى فراوان و ‏لێبوورده‌يه‌كى گشتى يه‌ بێ هيوا نه‌بن هه‌تا له‌ دنيادا ماون و كار له‌كار ‏نه‌ترازاوه‌.....به‌هيواى دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ هه‌ر تاوانێك كه‌ خواى گه‌وره‌ توڕه‌ بكات.........

سةرجاوة
مالبةري نيت بو كورد

http://mkurdan.org/uploads/gif/5b1ae3ad35.gif
http://mkurdan.org/uploads/jpg/1adeb6f237.jpg
[size=35][email protected][/size]

2

وه‌ڵام: كچێك داوا له‌ دايكى ده‌كات زينا بكات ئه‌ويش ڕێگه‌ى ده‌دات به‌ڵام به‌مه‌رجێك

وابزانم بابه ت دووباره يه

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

3

وه‌ڵام: كچێك داوا له‌ دايكى ده‌كات زينا بكات ئه‌ويش ڕێگه‌ى ده‌دات به‌ڵام به‌مه‌رجێك

ده‌ست خۆش

[center]زۆر شتی من هەیە لای خۆت گلت داوەتەوە
خەو.. خۆراک.. خەیاڵ.. بیرکردنەوە و هۆش
پێم بڵی کەی دەبمەوە خاوەنیان !!
[/center]

4

وه‌ڵام: كچێك داوا له‌ دايكى ده‌كات زينا بكات ئه‌ويش ڕێگه‌ى ده‌دات به‌ڵام به‌مه‌رجێك

بابەت دووبارە بەس قەینا کاک یادگار دەستت خۆشبێ برا ،،بابەتەکی زۆر سەیرە

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .

5

وه‌ڵام: كچێك داوا له‌ دايكى ده‌كات زينا بكات ئه‌ويش ڕێگه‌ى ده‌دات به‌ڵام به‌مه‌رجێك

دایكه‌كه‌ زیره‌ك بووه‌
ده‌ستتخۆش Xoshawisty-Xam