بابه‌ت: کاتێک ده‌رگایه‌کی خۆشی داده‌خرێت
کاتێک ده‌رگایه‌کی خۆشی داده‌خرێت له به‌رده‌ممان له‌وانه‌یه چه‌ندین ده‌رگای خۆشی تر بکرێنه‌وه
به‌ڵام هه‌ستیان پێ ناکه‌ین چوونکه کاتمان له خه‌فه‌تخواردن له ده‌رگا داخراوه‌کان به‌سه‌ر ده‌به‌ین
راسته به‌های ئه‌و شته نازانیت که هه‌ته هه‌تا له‌ده‌ستی ده‌ده‌یت
راستیشه که نازانی چی له‌ده‌ست ئه‌ده‌ی هه‌تا له‌ده‌ستی نه‌ده‌یت
...
له‌وانه‌یه به کاتژمێرێک میوانداری یه‌کێک بکه‌یت ...و رۆژێکیش بۆ ئه‌وه‌ی یه‌کێکت خۆش بوێت
به‌ڵام له‌وانه‌یه هه‌موو ته‌مه‌نتت پێویست بێت تا له بیری بکه‌یت
ده‌بێت خۆت له‌شوێنی که‌سانی تر دابنێێت ...و ئه‌گه‌ر هه‌ستت به ناخۆشی کرد له‌م شوێنه تازه‌یه‌ت
بزانه که خه‌ڵکیش به‌م شوێنه هه‌ست به ناخۆشی ده‌که‌ن
جیاوازی زۆره له نێوان ئه‌وه‌ی فرمێسکه‌کانت ده‌سرێت و ئه‌وه‌ی ناهێڵێت بگریت
کاتێک بۆ خۆمان ده‌ژین ژیان وا دیار ده‌بێت که زۆر کورته
به‌ڵام کاتێک بۆ خه‌ڵکی ده‌ژین ژیان زۆر درێژ و قوڵ ده‌بێت
رامه‌که به دوای جوانی له‌وانه‌یه فێڵت لێ بکات ...و رامه‌که به دوای سامان دا له‌وانه‌یه زوو له‌ناو بچێ
رابکه به‌دوای ئه‌وه‌ی زه‌رده‌خه‌نه‌ت پێ ده‌به‌خشێ ...چوونکه ناخۆشیه‌کانت بێبه‌رامبه‌ر ده‌گۆرێ بۆ خۆشی
که‌سم نه‌بینیوه وه‌ک سابوون خۆ نه‌ویست بێت ...ئه‌و خۆی ده‌توێنێته‌وه تا پیسی خه‌ڵکی پاك بکاته‌وه
[/center]