بابهت: مانچێستەر یونایتد ٢-١ بەرشلۆنە: ڕێد دێڤڵز تۆڵەی لە بارسا کردەوە
یانەی مانچێستەر یونایتد توانی تۆڵە لە بەرشلۆنەی ڕکابەری بکاتەوە و ٢-١ لێی بباتەوە لە یارییەکی دۆستانەدا کە لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێوەچوو.
بەرشلۆنە دووجار لە یاریی کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپادا لە مانچێستەری بردووەتەوە، کە دواییەمین جاریان وەرزی ڕابردوو بوو.
لویس نانی لە خولەکی ٢٣ ـدا گۆڵی یەکەمی مان یونایتدی تۆمارکرد و ئەو نیوەیە بەو ئەنجامە کۆتاییهات.
مایکڵ ئۆوین لە خولەکی ٧٦ گۆڵی دووەمی بۆ ڕێد دێڤڵز تۆمارکرد.
تاکە گۆڵەکەی بەرشلۆنەش لە خولەکی ٦٩ لە لایەن تیاگۆ ئەلکانتراـەوە تۆمارکرا.
yariga.net
تۆش ناتەوێ بۆ من بژی
شەرتە یا ئەبێ بۆ من بی
یا بە دەستی خۆت بمکوژی[/center]