بابه‌ت: چیرۆكی موسڵمانبوونی یاریزانی فه‌ڕه‌نسی(ئه‌نێلكا) بخوێنه‌وه
ئیسلام بۆ هه‌مووان- ئایینی پیرۆزی ئیسلام ئایینێكه كه بۆ گشت مرۆڤایه‌تییه و گونجاوترین په‌یڕه‌و و پڕۆگرامه تاكو مرۆڤایه‌تی له‌سایه‌یدا به‌ئاسوده‌یی بژیت، بۆیه له‌هه‌موو لایه‌كی جیهانه‌وه مرۆڤه‌كان به‌ره‌و باوه‌شی ئه‌م ئایینه پاك وبێگه‌رده دێن. با بچینه سه‌ر كڕۆكی بابه‌ته‌كه‌مان كه چیرۆكی موسڵمانبوونی یاریزان (ئه‌نێلكا)یه. (نیكۆلاس ئه‌نێلكا) یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا و یاریزانی یانه‌ی چێڵسی موسڵمان بوو و له مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان له ساڵی (2002) چوو بۆ (عومره) و له‌گه‌ڵ ملیۆنه‌ها موسڵماندا نوێژی ته‌ڕاویحی ئه‌نجامدا. ئه‌نێلكا دوای ئه‌وه‌ی كه موسڵمان بوو ناوی خۆی گۆڕی و كردی به (بیلال). ئه‌نێلكا له چاوپێكه‌وتنێكدا دوای موسڵمانبوونی گوتی: به‌هۆی (عه‌دنان)ی هاوڕێمه‌وه موسڵمان بوو كه خه‌ڵكی (سعودیه)یه. هه‌روه‌ها ئه‌نێلكا ده‌ڵێ: زۆرم له‌باره‌ی ئیسلامه‌وه خوێندۆته‌وه و سه‌ردانی زۆری مه‌ركه‌زه ئیسلامییه‌كانی فه‌ڕه‌نسام كردووه و بۆیه زیاتر شاره‌زابووم له ئایینی ئیسلام، به‌ڕاستی جوانی ئیسلام سه‌رمه‌ستی كردبووم و سه‌ره‌تاش نه‌ده‌وێرام بڕیار بده‌م و موسڵمانبوونی خۆم ئاشكرا بكه‌م، به‌ڵام دواتر هه‌موو شته‌كانم ئاشكرا كرد و دوای ئه‌مه‌ش ناوی خۆم گۆڕی (بیلال) چونكه به‌ڕاستی به (بیلالی حه‌به‌شی) زۆر سه‌رسام بووم.
[/center]