بابهت: موعجیزەیەک لە (ئەبو لەھەب)ەوە
[size=16]
سەباح مەجید
ئیسلام بۆ ھەمووان- قورئانی پیرۆز تەنانەت پیتەکانيشی موعجیزەن! لە باوەشی سوڕەتە درێژکان و سوڕەتە کورتەکاندا چەندین موعجیزەیە ھەن و لە ئامێزی سوڕەتە مەککی و مەدینەییەکاندا دیسانەوە چەندەھا موعجیزە ھەن. بۆ گۆشەی (ئەمڕۆی رەمەزان) ئاماژە بە موعجیزەیەک دەکەین لە سوڕەتی (المسد). لەم سوڕەتەدا خودای گەورە باسی ئەبو لەھەبی مەلعون و ھاوسەرە دزێوەکەی دەکات. لەم سوڕەتەدا خودای گەروە باسی (ئەبو لەھەب) دەکات و دەفەرمووێ: (تَبَّتْ يَدَا أَبِي لَهَبٍ وَتَبَّ، مَا أَغْنَىٰ عَنْهُ مَالُهُ وَمَا كَسَبَ، سَيَصْلَىٰ نَارًا ذَاتَ لَهَبٍ) (سوڕەتی المسد ئایەتەکانی ١ و ٢ و ٣). واتە: لەناوچێ ھەردوو دەستی ئەبولەھەب و لە ناویش چوو، ماڵ و دارايی و ئەو شتانەی کە بە دەستی ھێناوە، فریای نەکەوت، بێگومان دەچێتە ناو ئاگری بڵێسە دارەوە).
موعجیزەیەکە لەم چەند ئایەتەدا لەوەدایە کە خودای گەورە پێش ئەوەی (ئەبو لەھەب) بمرێت، دەفەرمووێ شوێنی دۆزەخە و دەچێتە ناو ئاگری بڵێسەداری دۆزەخەوە، جا ئەبو لەھەب مرد و موسڵمان نەبوو، خۆ ئەگەر موسڵمان بووایە ئەوە ئەوکات ھەڵەیەکی گەورە لە قورئاندا رووی دەدا! بەڵام قورئان ھەقە و ھەڵە بەخۆوە ناگرێت، بۆیە ئەبو لەھەب مرد و موسڵمانیش نەبوو و چوونە ناو ئاگری خۆشی مسۆگەر کرد و تەنانەت بەسەرھات و مردنی ئەو (ئەبو لەھەب)ش بوو بە موعجیزەیەکی دیکەی قورئانی پیرۆز. خودای گەورە ئەو ئایەتە پیرۆزەکانی بۆ پێغەمبەری نازدارمان (ص) دادەبەزاند و لەنێو ئەو ئایەتانەشدا چەندین موعجیزەی غەیبی ھەیە، کە یەکێکیان ئەو موعجیزەیە بوو کە ئاماژەمان بۆ کرد، کە قورئان رایگەیاند (ئەبو لەھەب) بە کافریی دەمرێت و دەچێتە ناو دۆزەخەوە، تەنانەت ئەو ئەبو لەھەبە نەیتوانی ھەر بۆ فێڵکردن و گاڵتەش رۆژێک لە رۆژان بڵێ من موسڵمان بووم و ئەوەتە ئەو ئایەتەی کە لەسەر من دابەزیوە کە دەچمە ناو ئاگری دۆزەخ راست نییە، نەخێر تەنانەت ئەمەشی پێنەکرا! ھەموو ئەمانەش ئەوەمان پێدەڵێن کە قورئانی پیرۆز بەڕاستی بە ھەموو سوڕەتە درێژ و کورتەکانییەوە..بە ھەموو سوڕەتە مەککیی و مەدینەییەکانییەوە موعجیزەن.
[/size]
[/center]