1 (دەستکاری کراوە: ئه‌حمد یوسف 2011-08-02 19:45:17)

بابه‌ت: باشترین هۆكار كە یارمەتیدەرە لە ڕۆژوودا

[ هۆكارە یارمەتیدەرەكانی ئافرەتان لە پەرستشدا ]
(باشترین هۆكار كە یارمەتیدەرە لە ڕۆژوودا)
پرسیار: باشترینی ئەو هۆكارانەی كە یارمەتی ئافرەت دەدەن لە سەر تاعەت لە مانگی ڕەمەزاندا چین ؟
وەڵام: ئەو هۆكارانەی كە یارمەتی موسڵمان دەدەن پیاو بێت یان ئافرەت لە سەر تاعەت لە ڕەمەزاندا ئەمانەن:
1 ـ ترسی خوای پاك وبیگەرد، و بیروباوەڕبوون بەوەی كە بەئاگایە لە هەموو كردار و گوفتار و نیەتێكی بەندەكانی، و بەوەش كە ڕۆژێك دێت كە موحاسەبەشی دەكات لەسەری، جا ئەگەر موسڵمان هەستی بەوە كرد ئەوا سەرقاڵ دەبێت بە تاعەتەوە و وازدەهێنێت لە تاوان و سەرپێچیەكان، و دەست پێشخەری دەكات لە تەوبەكردن لە سەرپێچیەكانی.
2 ـ زۆركردنی زیكر و یادی خوای پەروەردگار و قورئان خوێندن، چونكە ئەوە دڵ نەرم دەكات، هەروەكو خوای باڵادەست ئەفەرموێ‌: [ الَّذِينَ آمَنُوا وَتَطْمَئِنُّ قُلُوبُهُمْ بِذِكْرِ اللَّهِ أَلَا بِذِكْرِ اللَّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ ] (الرعد: 28).
وە خـــوای گـــەورە ئەفەرموێ‌: [ إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ الَّذِينَ إِذَا ذُكِرَ اللَّهُ وَجِلَتْ قُلُوبُهُمْ ] (الأنفال: 2).
3 ـ دووركەوتنەوەی لەو هۆكارانەی كە دڵ ڕەق دەكەن، و دووری دەكەنەوە لە خوای گەورە، كە هەموو سەرپێچیەكان، و تێكەڵ بوونی خراپەكاران و خواردنی حەرام، و بێئاگابوون لە زیكر و یادی خوای گەورە و سەیركردنی فیلمە خراپ و تێكدەرەكان.
4 ـ مانەوەی ئافرەت لە ماڵەكەیدا و دەرنەچونی لێی، جگە لە زەرورەت نەبێت و لەگەڵ گەرانەوەی خێرا بۆی كە كارەكەی تەواوبوو.
5 ـ خەوتن لەشەودا، چونكە یارمەتی زوو هەستان دەدات لە كۆتایی شەودا، وە كەم خەوتن لە ڕۆژدا بۆ ئەوەی بتوانێت نوێژەكانی لەكاتی خوێدا جێ‌بەجێ‌ بكات، و پڕكردنەوەی كاتەكانی بە ئەنجامدانی تاعەت.
6 ـ پاراستنی زمان لەغەیبەت و هێنان و بردنی قسەی ئەم و ئەو بۆ یەكتر و ووتەی درۆ و قەدەغەكراو، و خۆخەریككردن بەزیكر.
(صالح الفوزان: المفيد في مجالس شهر رمضان وأحكام الصيام وآدابه، للعلامة الشيخ عبدالعزيز بن باز، و يليه فتاوى الصيام، لأصحاب الفضيلة: محمد بن صالح العثيمين، صالح بن فوزان الفوزان، ص: 85).سه‌رچاوه‌www.ba8.org

http://smn21.com/up/uploads/jpg/5a585b272e.jpg

2

وه‌ڵام: باشترین هۆكار كە یارمەتیدەرە لە ڕۆژوودا

dast xo0oshhhhhhhhhhhhh

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

3

وه‌ڵام: باشترین هۆكار كە یارمەتیدەرە لە ڕۆژوودا

ده سته كانت خؤش