بابه‌ت: یاریه‌که‌ی نێوان هه‌ولێر و دهۆک ئه‌نجام نادرێت له‌سه‌ر داوای هه‌ردوو یانه
یه‌کێتی تۆپی پێی عێراقی ڕه‌زامه‌ندی نیشان ـدا له‌مه‌ر داواکه‌ی هه‌ردوو یانه‌ی هه‌ولێر و دهۆک که داوایان کردوو یاری نێوانیان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه ،
وابڕیار بوو له به‌رواری 9ـی ئه‌م مانگه که ده‌کاته به‌یانی هه‌ردوو یانه‌ی هه‌ولێر و دهۆک له‌سه‌ر یاریگای وه‌رزشی دهۆک به‌یه‌ک بگه‌ن له‌و یاریه‌ی که له‌گه‌ڕی 13 ـی خوولی عێرآقی دوا خرابوو وه ئه‌م یاریه دواین یاری کۆمه‌ڵه‌ی باکوور بوو بۆ هه‌ردوو یانه‌ی هه‌ولێر دهۆک ،
به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ یانه‌ی هه‌ولێر به‌ئه‌نجامی پێنچ گۆڵ به‌رامبه‌ر به دووگۆڵ له یانه‌ی ڕومادی برده‌وه و سه‌رکه‌وتنی بۆ یاری کۆتایی مسۆگه‌ر کرد چی دیکه پێویستی به بردنه‌وه یاخوود به‌به‌ده‌ست هینانی خاڵ نیه و به‌هه‌مان شێوه یانه‌ی دهۆکیش به بردنه‌وه‌ی له‌و یارییه یان دۆڕانی هیچ کاریگه‌ریه‌ک به‌سه‌ر ڕیزبه‌نده‌که جێ ناهێڵێت ،
بۆیه هه‌ر ئه‌مرۆ هه‌ردوو یانه له به‌یانامه‌یه‌کی هاوبه‌ش ـدا داوایه‌کیان له یه‌کێتی تۆپی پێی عێڕاقی کرد بۆ ئه‌وه‌ی یاریه‌که هه‌ڵ بوه‌شێنێته‌وه و یه‌کێتیه‌که‌ش ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و داوایه نیشان ـدا ،،
یانه‌ی دهۆک ده‌یه‌وێت ناوماڵی خۆی ڕیک بخاته‌وه چه‌ند یاریزانێک بکڕیت و هه‌ماهه‌نگی درووست بکات تاوه‌کوو بۆ یاری به‌رامبه‌ر وه‌حه‌داتی ئوردنی ئاماده‌بن ،
یانه‌ی هه‌ولێریش له ڕۆژی 15 ـی ئه‌م مانگه ڕوبه‌ڕوی یانه‌ی زه‌وڕا ده‌بیته‌وه له یاری کۆتایی خوولی عێڕاق له یاریگای شه‌عب (گه‌ڵ) ـی نێوده‌وڵه‌تی له دوای شکانی رۆژوو بۆیه نایه‌وێت یاریزانه‌کانی ماندوو ببن و تووسی پیکان بین
[/center]