1

بابه‌ت: خواردنةوةي ئاو بيش نان خواردن كيشي لةش كةم دةكات

خواردنه‌وی ئاو پێش نان خواردن كێش كه‌مده‌كات



به‌ پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌وا خواردنه‌وه‌ی ئاو له‌ پێش نان خواردن ده‌بێته‌ هۆی دابه‌زینی كێش.
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكی ده‌ڵێت ئاو وزه‌ی تێدا نییه‌، خواردنه‌وه‌شی پێش نان خواردن وا له‌ مرۆڤ ده‌كات تینوێتی بشكێت و له‌ هه‌مان كاتیشدا یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ دابه‌زینی كێشی له‌ش.
ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی كه‌ ژماره‌یه‌ك زانا له‌ ویلایه‌تی فیرجینیای ئه‌مریكی ئاماده‌یان كردووه‌ روونیده‌كاته‌وه‌، كه‌وا ئه‌وانه‌ی ئاره‌زووی دابه‌زینی كێشیان هه‌یه‌ به‌ رێژه‌ی 2,5 كیلۆ گرام، ئه‌وا پێویسته‌ به‌ تێكڕا له‌ پێش هه‌ر سێ ژه‌می خواردندا دوو په‌رداخ ئاو بخۆنه‌وه‌ .
زانایان ئه‌م گریمانه‌یان له‌ سه‌ر 48 كه‌سی كامڵ ئه‌نجام دا، كه‌ دابه‌شكرابوون به‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه‌ به‌ درێژایی 12 هه‌فته‌و بۆیان ده‌ركه‌وت ئاو خواردنه‌وه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تینوێتی ده‌شكێنێت و گه‌ده‌ پڕده‌كات، له‌ هه‌مانكاتدا زۆر خواردنه‌وه‌شی ده‌بێته‌ هۆی گیروگرفتی ته‌ندروستی.
زانایان ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌یان له‌ رێگه‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌كی ساڵانه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی كیمیائی ئه‌مریكی كه‌ له‌ شاری بۆستن به‌سترابوو خسته‌ڕوو، لێكۆلێنه‌وه‌كه‌ ئه‌وانه‌ی گرتوه‌ته‌وه‌ كه‌وا ته‌مه‌نیان له‌ نێوان (55-75) ساڵیدایه‌.
كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می خۆبه‌خشه‌كان خواردنێكی تایبه‌ت به‌ پارێزكردن، كه‌م تاو وزه‌یان (سعرات الحراریه‌) پێدرا به‌ بێئه‌وه‌ی له‌ پێش هیچ ژه‌مێكدا ئاو بخۆنه‌وه‌، كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م هه‌مان جۆری خواردنیان پێدرا، به‌ڵام له‌ پێش هه‌ر ژه‌مێكدا دوو په‌رداخ ئاویان خواردوه‌ته‌وه‌.
له‌ ماوه‌ی ئه‌و 12 هه‌فته‌یه‌دا بۆ زانایان روونبووه‌وه‌ كه‌وا ئه‌وانه‌ی له‌ پێش سێ ژه‌می خواردنه‌كاندا ئاویان خواردبوه‌وه‌ نزیكه‌ی 8 كیلۆگرام كێشیان دابه‌زیوه‌ له‌ كاتێكدا ئه‌وانه‌ی ئاویان نه‌خواردوه‌ته‌وه‌ ته‌نها 5,5 كیلۆگرام له‌ كێشیان دابه‌زیوه‌.
هه‌روه‌ها توێژه‌ره‌وان ئه‌وه‌یان وت كه‌وا ئه‌و خواردنه‌وه‌ ئاساییانه‌ی تا وزه‌یان كه‌مه‌و به‌ تایبه‌ت بۆ پارێزكردن دروستكراون یارمه‌تی دابه‌زینی كێش ده‌دات، چونكه‌ بڕێكی كه‌م تاو وزه‌یان تێدایه‌.

2

وه‌ڵام: خواردنةوةي ئاو بيش نان خواردن كيشي لةش كةم دةكات

smileده ستت خوشبيت

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

3

وه‌ڵام: خواردنةوةي ئاو بيش نان خواردن كيشي لةش كةم دةكات

وه‌لا له‌کاتی فتار دا به‌س ئاو ده‌خۆمه‌وه‌

[center]زۆر شتی من هەیە لای خۆت گلت داوەتەوە
خەو.. خۆراک.. خەیاڵ.. بیرکردنەوە و هۆش
پێم بڵی کەی دەبمەوە خاوەنیان !!
[/center]

4

وه‌ڵام: خواردنةوةي ئاو بيش نان خواردن كيشي لةش كةم دةكات

وةلا كاكة حوسين  زور نةخوي باشة جونكة بي سحةتت دةكا

5

وه‌ڵام: خواردنةوةي ئاو بيش نان خواردن كيشي لةش كةم دةكات

لە ئاوی خۆشتر نییە لە سەر ڕووی ڕووی


دەست خۆش

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .