1

بابه‌ت: ئه‌یوب ئۆدیشو گه‌یشتن به‌ یاری كۆتایی پێشكه‌ش به‌ رافد به‌ده‌ردین ده‌كات

(PNA)دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر توانی بۆ جاری چواره‌م له‌ مێژووی خۆیدا بگاته‌ یاری كۆتایی خولی بژارده‌ی عێراق دوای بردنه‌وه‌ی له‌ یانه‌ی روومادی به‌ ئه‌نجامی پێنج گۆڵی به‌رانبه‌ر دوو گۆڵ.

له‌ لێدوانێكیدا ئه‌یوب ئۆدیشو گوتی: پێرۆزبایی له‌ هانده‌ران و ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی هه‌ولێر و یاریزانان ده‌كه‌م به‌ بۆنه‌ی گه‌یشتنمان بۆ یاری كۆتایی ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌ دوای ماندووبونێكی زۆر هاته‌ دی و ئێمه‌ هه‌وڵ ده‌دین له‌ یاری كۆتایی بتوانین سه‌ركه‌وتن به‌ ده‌ستبهێنین و خولی عێراق بۆ جاری چواره‌م بۆ شاری هه‌ولێر بگه‌رێنینه‌وه‌.

له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌یوب ئۆدیشو گوتی: ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ پێشكه‌ش به‌ كاپتنی پێشووی یانه‌ی هه‌ولێر رافد بدردین ده‌كه‌م، كه‌ سالاَنێكی زۆر خزمه‌تی یانه‌ی هه‌ولێر كردووه‌ و هیوادارم به‌ زووترین كات له‌م نه‌خۆشیه‌ چاكبێته‌وه‌.

وا برِیاره‌ له‌ 15ی ئه‌م مانگه‌ له‌ یاریگه‌ی شه‌عب له‌ شاری به‌غداد یاری كۆتایی خولی بژارده‌ی عێراق بۆ تۆپی پێی له‌ نێوان هه‌ردوو یانه‌ی هه‌ولێر و زه‌ورا رووبه‌رووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه‌.

[center]من ئەمەوێ بۆ تۆ بمرم
تۆش ناتەوێ بۆ من بژی
  شەرتە یا ئەبێ بۆ من بی
    یا بە دەستی خۆت بمکوژی
[/center]

2

وه‌ڵام: ئه‌یوب ئۆدیشو گه‌یشتن به‌ یاری كۆتایی پێشكه‌ش به‌ رافد به‌ده‌ردین ده‌كات

ئيمه ش بيروزبايى له رافد به دره دين ده كه ين

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]