بابه‌ت: فه‌ره‌نسا1-1چیلی:که‌ڵه‌شێره‌کان نه‌یان تووانی له‌قووقاندن به‌رده‌وام بن
هه‌ڵبژارده‌ی چیلی نه‌یهێشت کووڕانی بلان تامی سه‌رکه‌وتن بکه‌ن و له چاره‌کی کۆتایی ئه‌نجامه‌که‌یان یه‌کسان کرده‌وه ،
له‌سه‌ر یاریگای ئستادێ لا ماسۆن له شاری مۆنپیلیه هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسای که‌ڵه‌شیره‌کان میوانداری هه‌ڵبژارده‌ی چیلییان کرد و یاریه‌که به‌ئه‌نجامی گۆڵێک بۆ هه‌ردوو la یه‌کسان بوو له یاریه‌کی دۆستانه ـدا ،
کووڕانی فه‌ره‌نسا له‌و یارییه ئاستێكی مام ناوه‌ندیان پێش که‌شکرد و له به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده چیلی ئاستێکی باشیان هه‌بوو ،
هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا له ڕێگای یاریزان لویک ریمی له پاسێکی که‌ریم بنزیمه گۆڵی یه‌که‌م و پێشکه‌وتنیان تۆمار کرد له خوولکی 20 ، پاش ئه‌م گۆڵه یاریزانانی جیلی زۆر توندوتیژ یارییان ده‌کرد و سێ کارتی زه‌ردیان له‌سه‌ر یه‌ک وه‌رگرت پێش ئه‌وه‌ی یاریزان نیکۆلاس ئه‌ندرێس کۆردۆڤا له ئاسیستێكی ئه‌لێکسیس سانچێز گۆڵی به‌رامبه‌ر بۆ هه‌ڵبژارده‌ی چیلی تۆمار بکات له خوولکی 76 و یاریه‌که به‌م ئه‌نجامه به‌کۆتا هات ،
یاریگا Yariga
[/center]