1

بابه‌ت: کووچه‌ی ته‌نهایی

[size=24]کووچه‌ی ته‌نهایی

کووچه‌ی ته‌نهایی ئه‌گرم هه‌رگیز به‌ری نایه‌م
سه‌ری پڕ ئێش له‌سه‌ر ئه‌ژنۆی بێ هێز لانایه‌م
له‌ پێناوی عیشقی تۆدا نۆشییم ئازار هه‌ی بێ مرووه‌ت
که‌چی ئه‌ڕۆی دڵه‌ی گووشراوم ئه‌که‌ی له‌ت له‌ت
به‌ ئارامی وا ئه ڕۆیت و کۆچ ئه‌که‌ی
ئازاری نوێ له‌ دڵه‌ی پڕ سوێم بۆچ ئه‌که‌ی ؟
گوایا ئیتر لێوی عیشقمان بۆ خه‌نده‌ ناجوڵێت و
به‌ بار و لاڵ و به‌نده‌ ؟ بڕۆ ئیتر با به‌س بێ ڕۆژگاری سته‌م
جه‌رگ بڕا له‌ بێزاریی ژیینی خه‌م
ده‌ریای فرمێسك بۆ خامۆشیی گڕی خه‌م
شه‌پۆلی تووند ئه‌ڕژێنێته‌ سه‌ر جه‌سته‌م
مه‌لی تینووی باڵ شکاووی یادگارییم
نافڕێته‌وه‌ ڕووی ئاسمانی دڵدارییم دیاره‌ باکت نییه‌
له‌ په‌یمانی ڕۆژگاران به‌ڵام فرمێسك له‌ گۆناتا
بۆته‌ خه‌زان ئه‌گه‌ر شیوه‌ن بۆ نامورادیی ساز ئه‌که‌ی
نه‌که‌ی کاتێ یادی عیشق و ڕاز بکه‌ی
چونکه‌ خۆری ئه‌وینداریی من و تۆ له‌ که‌لێنی
شه‌رمه‌زارییه‌ ڕه‌نجه‌ڕۆ بڕۆ ئیتر با به‌س بێ
ڕۆژگاری سته‌م جه‌رگ بڕا له‌ بێزاریی ژیینی خه م

- هۆنراوه‌ی .... نه‌وزاد شێردڵ له‌ ساڵی 1985 [/size]

.

.

.
[size=24]facebook[/size]

2

وه‌ڵام: کووچه‌ی ته‌نهایی

ده ست خوش شعريكى جوانة

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

3

وه‌ڵام: کووچه‌ی ته‌نهایی

ده ست خوش شعريكى جوانةneutral

4

وه‌ڵام: کووچه‌ی ته‌نهایی

ZrIaN نووسی:

ده ست خوش شعريكى جوانةneutral

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .

5

وه‌ڵام: کووچه‌ی ته‌نهایی

هؤنراوةيةكى جوان بوو دةس خؤش كاك رزكار

معتاد شدم
بة تــــــــــــــــــــــــــــــــــــو...


          مــــــــــــادر

6

وه‌ڵام: کووچه‌ی ته‌نهایی

ده‌ سته‌ كانت خۆش

7

وه‌ڵام: کووچه‌ی ته‌نهایی

سوپاس هاورێیانم

.

.

.
[size=24]facebook[/size]