بابه‌ت: ئه‌مه‌یه به‌سه‌رهاتی ژنی زیره‌ک و ژیر
[size=24]له‌رۆژگاری پیشوو یه‌ك له‌بازرگانه‌كان ژنیكی زۆر جوانی ده‌بیت ، به‌لام له‌به‌ر ئیشی بازرگانی هه‌میشه دوو مانگ سێ مانگ له‌مال نابیت و خیزانه‌كه‌ی له‌مال به‌جی ده‌هیشت بۆیه له‌لایه‌ك به‌هۆی ئه‌و ماوه و هه‌روه‌ها جوانیه‌كه‌ی دلی له‌ژنه‌كه‌ی پیس كرد ده‌یزانی ژنه‌كه‌شی چه‌ند خانوو مانه به‌لام ده‌یگوت خۆ مرۆڤه گه‌ر تووشی هه‌له‌یه‌ك بوو من چی بكه‌م ؟
یه‌ك له‌جاره‌كانی پیش ده‌رچوونی بۆ بازرگانی خانووه‌كی له‌دوور ئاوایی بۆ خیزانه‌كه‌ی دروست كرد و ده‌وری خانووه‌كه‌ی زفت ریژ كرد بۆئه‌وه‌ی كه‌س نه‌توانیت بیته سه‌ردانی ژنه‌كه‌ی و كه‌سیان له‌نیوان نه‌بیت شه‌ییتان ببی بهسییهمیان .
گه‌ر كه‌سیك بپهریبوایهوه ئه‌وا شوین پیی ده‌رده‌چوو دیار ده‌بوو كێ هاتوته ماله‌كه‌ی .
دوای رۆیشتنی بازرگان ژنه ماوه‌یه‌كی باش به‌بی پیاوه‌كه‌ی ده‌مینیته‌وه بۆیه رۆژیكیان بیتاقه‌ت ده‌بی دیته ژیر هه‌یوانی كۆشكه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی سه‌یری ده‌ره‌وه بكات بۆیه كوری پاشا چاوی پیدهكهویت و دلی بۆی لیده‌دات به‌لام كه‌له كۆشك نزیك ده‌بیته‌وه ده‌بینی چوار ده‌وری كۆشكه‌كه زفت ریژ كراوه بۆیه ماوه‌یه‌ك بیرده‌كاته‌وه چۆن جیی پیی ده‌رنه‌چیت دواتر بیئه‌وه‌ی جیی پیی ده‌رچی ده‌گاته ئه‌و به‌ر ژنه كه ده‌یبینیت واقی و‌ر ده‌مینی .
نه ده‌لی كوره تۆ كیی؟ كی تۆی هیناوه‌ته ئیره؟
كره ده‌لی من كوره پاشام .... لهتهماعی تۆ هاتووم هیچ ماوه‌ی ههلاتنت نییه ده‌بی بی دلیم نه‌كه‌ی...
ژنه‌ش زۆر ئاقل و داوین پاك ده‌بیت بیرده‌كاته‌وه گه‌ر ئاقلانه بیر نه‌كاته‌وه ته‌واو حه‌یای ده‌چی له‌ناو ئاوایی و له‌قیامه‌تیش.
ژنه ده‌لی ده‌باشه به‌خیر بیی به‌لام ئیستا كاتی ژه‌مه نان خواردنه نان بخۆین ئینجا چیت ویست بۆت ده‌كه‌م .
كورهش زۆر دلخۆش ده‌بیت و ده‌لی به‌سه‌ر چاو .
ژنه ده‌چی حه‌فت هیلكه دینی هه‌ریه‌كه‌یان ره‌نگیكی لیده‌دات و به‌سه‌ری ده‌نی تاوه‌كو هیلكه ده‌كوڵێ ئینجا دهیهینی بۆ به‌رده‌می كوره پادشا‌و ده‌لی ده‌بی هه‌ر حه‌وت هیلكه بخۆی ئه‌گینا بهگویت ناكه‌م ....
كورهش ده‌لی به‌سه‌ر چاو شتیك به‌ده‌ستی تۆ ئامادهكرابی چۆن هه‌مووی ناخۆم ، كوره هه‌مووی ده‌خوات
ژنه‌ش خه‌ریكی سفره ههلگرتنهوهیه ده‌لی ده‌لی باشه هیلكهكانت هه‌مووی خوارد ئه‌ویش ده‌لی ئه‌وه پرسیاره به‌لی هه‌موویم خوارد
ژنه‌ش ده‌لی باشه ده‌تونی وه‌لامم بده‌یته‌وه له‌ناو ئهوهیلكانهی كامیان له‌هه‌موویان خۆشتر بوو ؟
كوره ده‌لی ئه‌وه پرسیاره جا چما هیلكه هه‌مووی یه‌ك تام نییه
ژنه ده‌لی به‌ری وه‌لا برا هه‌مووی یه‌ك تامه ... به‌لام كه‌وایه جیاوازی من و ژنه‌كه‌ی خۆت چیه؟ باشه ئاقلایهتیه مرۆڤ بۆشتیكی وا كه ده‌یزانی خۆیشی شه‌رمه‌زاری دونیا‌و قیامه‌ت بكات.
كوره پادشا به‌م قسه‌یه ته‌زویه‌ك به‌له‌شی دا هات . بیرده‌كاته‌وه قسه‌ی ئه‌و ژنه زۆر راسته جا خۆ من ژنیكی جوان و ریك و پیكم هه‌یه بۆ ئه‌و ناپاكیه بكه‌م ، بۆیه هه‌ر له‌و شوینه دا تهوبهكی راسته‌قینه ده‌كات بریار ده‌دات جاریكی دیكه نزیكه ئه‌و كارانه نه‌بیته‌وه.
بۆیه له‌كۆتاییدا من ده‌لیم هه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك ده‌كه‌ن براو خوشكه‌كانم تكایه خواتان لهبیرنه چیت چونكه خودا (رقیب عتید) ه .
س:ف ب
[/size]
ئه‌وه‌يه كه پێكه‌نين بخه‌يته سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه بير‌ى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . . ツ