بابه‌ت: هیوای منداڵه هه‌ژارێك(چیرۆكیكی تری خۆم)
[size=24]مام هه‌ژار جوتیارێكی دانیشتووی گوندێكی كوردستان بوو.
ماوه‌یه‌ك بوو ماڵیان هاتبووه شار‌و له‌گه‌ڕه‌كێكی هه‌ژار نشین ئه‌ژیان.
مام هه‌ژار ڕۆژانه خۆیی و مناڵێكی بچووكه كه‌ناوی ژیار بوو به عاره‌بانه‌یه‌كی بچووك به كۆڵانه‌كانی شاردا ده‌سووڕانه‌وه‌و سه‌وزه‌و میوه‌یان ده‌فرۆشت.
له‌كاتی قوتابخانه مام هه‌ژار ژیاری نه‌نارده به‌رخوێندن,بۆئه‌وه‌ی یارمه‌تی بدات.
هه‌موو ڕۆژیكَ كهبهبهردهم قوتابخانه‌كان تێپه‌ڕ ده‌بوون,
ژیار دهگرلایاو خۆزگه‌ی ده‌خواست وه‌كو مناڵانی تر بچووبایه قوتابخانه‌و بیخوێندایه.
دوای ماوه‌یه‌ك ژیاری هه‌شت ساڵان به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌وه كه‌وته نه‌خۆشخانه‌و
باوكی هه‌وڵێكی زۆری بۆدا تاكو چاك بووه‌وه.
به‌ر له‌چوونه ده‌ر له‌نه‌خۆشخانه پزیشكی ژیار له‌جۆری كاری مام هه‌ژاری پرسی,
مام هه‌ژاریش به‌دڵێكی ته‌نگه‌وه وه‌ڵامی دایه‌وه.
پزیشكه‌كه‌ش پێی گوت:تكات لێده‌كه‌م ژار بنێره به‌ر خوێندن بابخوێنێ,
منیش كاتی خۆی له‌ته‌مه‌نی مناڵیمه‌وه نهخرامه به‌ر خوێندن.
به‌ڵام به‌هۆی خزمێكمانه‌وه باوكم له‌ته‌مه‌نی نۆساڵًیدا منی نارده قوتابخانه,ئێستاش بوومه‌ته پزیشك و خزمه‌تی وڵاته‌كه‌م.
بۆیه تكات لێ ئه‌كه‌م ژیار بنێره به‌ر خوێندن
باوكی ژیاریش به‌قسه‌ی كرد‌و به‌ڵینی دا كارێكی تر بۆخۆی بدۆزێته‌وه.
ڕۆژان ڕۆشتن و ساڵان هاتن.ژیار بوو به ئه‌ندازیارێكی شاره‌زاو به‌كه‌ڵك بۆ وڵاته‌كه‌ی.
نووسینی:هه‌ڵویست عبدالله زاده
*ئه‌مه‌ش چیرۆكیكی ترمه كه له ژماره(117)ی گۆڤاری هه‌نگی مناڵان بڵاوكراوه‌ته‌وه.ئه‌وكات پۆلی یه‌كه‌می ناوه‌ندی بووم(پۆلی حه‌وته‌می بنه‌ڕه‌تی ئیستا)[/size]