بابه‌ت: مۆرینهۆ : که‌س نا‌تووانێت ده‌مم دابخات !
مۆرینهۆ پێی وایه که هیچ که‌سێک له تووانای ـدا نیه ڕێگری له ووته‌کانی بکات ،
جۆسێ مۆرینهۆی ڕاهینه‌ری یانه‌ی ڕیآڵ مه‌دریدی ئیسپانی له‌لیدوانێکی ـدا ئه‌وه‌ی دووپات کرده‌وه که ده‌سته وه‌ستان دانانیشێت له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات و به‌هێزی یه‌کێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا ،
دوای ئه‌وه‌ی له وه‌رزی ڕابردوو وه له یاری چوونی پێش کۆتایی خوولی یانه پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ـدا له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی بارسێلۆنا ڕاهینه‌ر مۆرینهۆ به تووندی هێرشی کرده سه‌ر یه‌کێتی تۆپی پێی ئه‌وروپی و پلاتینی سه‌رکی یۆفای به لاینگیری بارسا وه‌سف کرد و چه‌ندین ڕه‌خنه‌ی دیکه و ئه‌م قسانه‌شی بووه هۆی سزادانی ڕاهینه‌ره پورتوگالیه‌که به بڕیک پاره و ڕاگرتنی له‌یاریه‌کانی چامپیۆنز بۆ ماوه‌ی پێنچ یاری و دواتر سزاکه‌ی که‌م کرایه‌وه بۆ دوو یاری .
مۆرینهۆ له پرێس کۆنفرانسیک ـدا پێش ده‌ست پێ کردنی یاری سوپه‌ری ئیسپانی و کلاسیکۆ له‌به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا ڕاگه‌یاند ” هیچ که‌سێک نا‌تووانێت ڕێگه له ووته‌کانم بگرێت ، ئه‌م وه‌رزه‌ش ئه‌گه‌ر کاره‌کان به‌و جۆره بن به دڵنیاییه‌وه بێ ده‌نگ نابم ،
سه‌باره‌ت به‌بازاری گواستنه‌وه‌کان مۆرینهۆ ووتی ” هیچ یاریزانێک حهزاناکات بڕوات ، منیش یاریزانی زیادم ناوێت “
له کۆتای ـدا ووتی :” ده‌مه‌وێت به پیکهاته‌یه‌کی پته‌و له‌سه‌ره‌تاوه تاوه‌کوو کۆتایی وه‌رز یاری بکه‌م و له کێبرکێ کردنی نازناوه‌کان دانه‌بڕێین “
yariga
[/center]