1

بابه‌ت: ماڵپەڕی (کووورة): میسی موسڵمانبوونی خۆی راگەیاند

ئیسلام بۆ ھەمووان- بەپێی ھەواڵێک کە ماڵپەڕی بەناوبانگی وەرزشیی (کووورة) بڵاویکردۆتەوە، یاریزانی بەناوبانگی ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی (لیۆنێل میسی) موسڵمانبوونی خۆی راگەیاندووە. ھەروەھا ماڵپەڕی (کووورة) ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە کە  میسی دوای موسڵمانبوونی رایگەیاندووە کە ئایینی ئیسلام ئایینێکە کە پەیامێکی ئامانجداری ھەیە لەپێناو بڵاوکردنەوەی ئاشتی و خۆشەویستی لەنێوان مرۆڤەکان. ھەر بەپێی ماڵپەڕی (کووورة) جگە لەمەش میسی رایگەیاندووە کە موسڵمانبوونم مانای ئەوە نییە کە ئیدی تواناکانم کۆتاییان دێت، نەخێر بەڵکو بەردەوام دەبم لە وەرزشکردن و ھیواداریشم کە  دوای موسڵمانبوونم کەس تێڕوانینی دەربارەی من نەگۆڕێت، بەتایبەتی دەستەی کارگێڕی و یاریزانانی بەرشلۆنە و ھەڵبژاردەی وڵاتەکەم کە ئەرجەنتینە.
شایانی باسە ئەم ھەواڵە زۆر بە خێرایی بەھەموو لایەکدا بڵاودەبێتەوە، بەڵام تا ئێستا بەتەواویی پشتراست نەکراوەتەوە، بەڵام بەپێی پسپۆران و شارەزایان ئەگەر راست بێت کە میسی موسڵمان بووبێت ئەوە مانای وایە میسی لەژێر کاریگەریی یاریزانە موسڵمانەکانی یانەی بەرشلۆنە موسڵمان بووە، بەتایبەتی (ئەبیدال و یەحیا تۆرێ)

http://smn21.com/up/uploads/jpg/5a585b272e.jpg

2

وه‌ڵام: ماڵپەڕی (کووورة): میسی موسڵمانبوونی خۆی راگەیاند

باوه‌ر ناکه‌م

[center]زۆر شتی من هەیە لای خۆت گلت داوەتەوە
خەو.. خۆراک.. خەیاڵ.. بیرکردنەوە و هۆش
پێم بڵی کەی دەبمەوە خاوەنیان !!
[/center]

3

وه‌ڵام: ماڵپەڕی (کووورة): میسی موسڵمانبوونی خۆی راگەیاند

enshalla waya 

dast xosh sarkawto bet smile

ئه‌کرێ له‌ گه‌ڵ ئاسمان ڕێککه‌وین دوووباڵی ئه‌فسوناویم باتێ...تا بۆ لای بفڕم؟! ئه‌شێ ده‌ریا له‌ گه‌ڵما هه‌ند میهرابان بێت نه‌هێڵێ قوڵای بمخنکێنێ .شه‌پۆله‌کانیش ئارام کاته‌وه‌ ...تا له‌ لای له‌نگه‌ربگرم ئه‌وه‌ی که‌ ئاسته‌مه‌و ناکرێ ..ئه‌ی یار مه‌ودای نێوان...ڕۆحی من و دڵی تۆیه‌ نازانم چۆن هه‌نگاو بنێم و چۆن بیبڕم ؟!
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm

4

وه‌ڵام: ماڵپەڕی (کووورة): میسی موسڵمانبوونی خۆی راگەیاند

هیوادارم راست بێ ..!!!

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .

5

وه‌ڵام: ماڵپەڕی (کووورة): میسی موسڵمانبوونی خۆی راگەیاند

كوا يه حيا تؤرى له به رشه ماوه؟؟

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]