بابهت: ئەپڵ بە بەڵگەی ساختە سامسۆنگ تاوانبار دەکات
دوای ئەوەی ماوەیەک لەمەوبەر کۆمپانیای ئەپڵ لە وڵاتی ئوسترالیا توانیتی لەدادگا ، کۆمپانیای سەمسۆنگ تۆمەتباربکات بە کۆپێکردنی رووکار و هەندێک لە کردارەکانی ئایپاد لە تاتەبژمێری گالاکسی تاب ١٠.١ دا، دادگای ئەو وڵاتەش فرۆشی تاتەبژمێری گالاکسی تابی قەدەغەکرد، هەفتەی ڕابردوو ئەپڵ لە دادگایەکی ئەلمانیاش هەمان سیناریۆی دووبارەکردەوە و لەوێش دادگای ناوبراو بڕیاری قەدەغەکردنی ئەم تاتەبژمێرەی سامسۆنگی دەرکرد لەسەرانسەری ئەروپادا، جگە لە هۆڵەندا، بەپێی ئەم بریارە تەنیا ئەو بەرهەمانەی لە فرۆشگاکاندا هەن دەبێ بفرۆشرێن هیچیتر نەهێنن.
هەنوکە بەپێی مالپەڕی webwereld.nl ی هۆڵەندی ، پارێزەرکانی ئەپڵ لەو دیکۆمێنتانەی بۆ دادگایان بردووە، ساختەکارییان کردووە لەو وێنەکاندا تا زیاتر لە ئایپاد ٢ بچێت.
لەوێنەکەدا لە قەبارەدا زۆر لە یەک دەچن، بەڵام لەڕاستیدا samsung Galaxi Tab 10.1 زۆر لەئایپاد بچوکترە ، چونکە ئایپاد ١ ئایپاد ٢ ، پانتایی ٤:٣ بەکاردەبەن، بەڵام سامسنۆگ تاب ١٦:١٠ یە.
شایانی ئاماژەپیکردنە ئەپڵ لەم پێنج خاڵەی خوارەوەدا ،کۆمپانیای سامسۆنگی تۆمەتبارکردووە بە کۆپیکردنی ئایپاد ئەوانەش:-
١/ چوارگۆشەیی و لە گۆشەکانیدا چەماوەیی.
٢/ تەختیەکی ســادە.
٣/ چوارچێوەیەکی کانزایی لە پێشەوە.
٤/ پیشانەگەیەک کەوا چەقکراوە لەدەوری تەختاییە سادەکە.
٥/ کاتێک داگیرسا، ڕەنگی وێنۆچکەکان (ئایکۆن).
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە بانگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم