بابهت: *....بێ وەفا نیم ....*
بێ وەفا نیم
چۆن ئەڵێی لە بیرم کردوی چۆن توانیت من بیربەیتەوە
بە دەیان جار ماچت كردوم قەت بیر لەوەناكەیتەوە
چۆن ئەڵێی یادگاریم نیە و ڕابردووتەنها ژیاوم
بیرت چوو كەپێت ئەوتم خۆشم ئەوێی وەكو چاوم
كە تۆ ئەوەندە بێ باكی ئەی بۆ ئەگریای بۆدووریم
پێت ئەوتم خەوم نیە و تابەیان بۆ دوریت ئەگریم
من بووم هێندە ساویلكە بووم باوەڕم كرد بەگریانت
خۆم ئەسوتان تاكو بۆتۆ ڕۆشنی بكەم ژیانت
من بێ ئاگابووم لە دڵت كە بێ عەشق و سۆز و هەستە
نامەكانت ئەنێرمەوە بۆ ڕوڕەشیت هێندە بەستە
ئەو وێنانەت بۆ دەنێرم سور هەڵگەڕاوی لەشەرما
یان دەنگی تەلەفونەكەت چۆن ئەگریای لەبەردەمما
هەزار هێندەی لوت بەرزی تۆ من بەڵگەی ڕەشم لەلایە
بەڵام هەرگیز نای دركێنم باپێم نەڵێن بێ وەفایە
ئهوهيه كه پێكهنين بخهيته سهر لێوى كهسانێك ،
كه بيرى پێكهنين ئهكهن . . . ツ