1

بابه‌ت: پیری

[size=24]پیری

کاتێ ، جاران
ته‌می خه‌مێک ، له‌ سه‌د پێچ و که‌ناره‌وه‌
شه‌پۆڵ شه‌پۆڵ ، قه‌ف قه‌ف ده‌هات
دایده‌گرتم به‌ ترۆپک و بناره‌وه‌ :
بیرم له‌وه‌ ده‌کرده‌وه‌
که‌ سه‌ودایه‌ک ، عیشقێکی نوێ...
سبه‌ی به‌ داری عومره‌وه‌
گۆپکه‌ ده‌کاو ده‌پشکوێ
که‌ چی ئێستا
که‌ دڵته‌نگی قانگم ده‌دا
که‌ ده‌بینم ئێجگار ماتم
بیر له‌ جوانێک ده‌که‌مه‌وه‌
که‌ فڵان ساڵ
له‌ فیسارجێ تووشی هاتم !
...................
عه‌بدوڵڵا په‌شێو[/size]

.

.

.
[size=24]facebook[/size]