بابهت: پاشایەکی چاو برسی و ژنێکی ژیر
ئەگێڕنەوە '' پاشایەک دڵی بە ژنی یەکێک لە وەزیرەکانیەوە ئەبێت ، ئەیەوێت بە هەر وەسیلەیەک بێت لە یەکیان جیا بکاتەوە و بیکاتە ژنی خۆی ، فکر لە پلانێکی باش ئەکاتەوە ، بڕیار ئەدات وەزیرەکەی بۆ کارێکی تایبەتی بنێرێتە دەرەوەی شار ، وەزیر بانگ ئەکات و ڕاوێژی لەگەڵ ئەکات ، بە فەرمانی پاشا وەزیر لە شار ئەچێتە دەرەوەی شار، بۆ جێبەجێ کردنی ئەرکی سەرشانی ، هەر کە وەزیر ئەڕواتە دەرەوەی شار پاشا خۆی ئەگەیەنێتە ماڵی وەزیرەکەی ، ژنی وەزیر بێئاگا لە ڕاز و نیازی دڵی پاشا ، بەخێرهاتنێکی گەرمی ئەکات و ڕێزێکی زۆری لێ ئەگرێت ، پاشا ڕاستەوخۆ باسەکە ئەکاتەوە کە چۆن عاشقی بووە ، ژنی وەزیر دوای ئەوەی لە نیەتی دڵی پاشا تێئەگات و بۆی دەر ئەکەوێت پاشا تەماحی تێکردوە ، مۆڵەت لە پاشا وەر ئەگرێ و بۆ ماوەیەک پاشا جێئەهێڵێت ، دوای چەند ساتێک بە خۆیی و دەفرێکەوە ئەگەڕێتەوە و دەفرەکە لەبەردەم پاشایا دائەنێت ، دەفرەکە چەند هێلکەیەکی کوڵاوی تیا ئەبێت و هەر یەکە لە هێلکەکان بە ڕەنگێک ڕەنگ کراون سپی ڕەش زەرد ... هتد ، ئینجا بە پاشا ئەڵێت قوربان فەرموو هێلکەیەک هەڵگرە و پاکی بکە و بیخۆ ! پاشا سەری ئەسوڕمێت لەم کارەی ژنە وەزیر ، بەڵام ڕەتی ناکاتەوە و دەست ئەبات هێلکەیەک دەر ئەکات پاکی ئەکات و ئەیخوات ، دیسان ژنەوەزیر ئەڵێت قوربان دانەیەکی کەش هەڵبگرە و پاکی بکە و بیخۆ ! دیسان پاشا هێلکەیەکی کەش هەڵئەگرێت و ئەیخوات ، بەم شێوەیە هەتا هەموو هێلکەکانی ناو دەفرەکە دەرخواردی پاشا ئەدات ، پاشا ئەڵێت ئەوە هێلکەکانم تەواو کرد ، پێم بڵێ حیکمەتی ئەم کارەت چیبوو ؟ ژنی وەزیر یەتە جواب و دەڵێت ' قوربان پێش ئەوەی وەڵامی پرسیارەکەت بدەمەوە چەند پرسیارێکت لێ دەکەم ، پاشا دەڵێت فەرموو ' ژنی وەزیر دەڵێت ' قوربان ئەو هێلکە کوڵاوانەی کە یەکە بە یەکە پاکت کردن و خواردتن ڕەنگیان چۆن بوو ؟ پاشا دەڵێت هەریەکەیان ڕەنگێکی هەبوو ، ژنی وەزیر دیسان ئەپرسێت و ئەڵێت ئەی تامیان چۆن بوو ، پاشا دەڵێت هەموویان یەک تامیان هەبوو ، ژنی وەزیر دەڵێت قوربان وەڵامی خۆتت وەرگرت ، ئەگەر چی ئافرەتەکان هەریەکەیان ڕەنگ و شێوەیەکیان هەبێت بەڵام دڵنیابە هەموویان یەک تامیان هەیە هەر وەک ئەو هێلکە کوڵاوەی ئێستا خواردت ، لەبەر ئەوە ڕازیبە بە خێزانەکەی خۆت و چاو مەبڕە ئافرەتی خەڵکی ، پاشا سەری لە ژیری ئەم ئافرەتە سوڕئەمێنێت بۆیە پەشیمان ئەبیتەوە لەو هەڵوێستەی و ئەم ڕوداوە ئەبێت بە پەند و عیبرەت بۆی
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە بانگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم