بابه‌ت: چیتر پێویست ناکا بابه‌تی غوسل بخوێنیه‌وه ؟
[center][size=20]بۆ ئه‌وه‌ی هیچی تر پرسیار نه‌که‌ی چۆنه‌تی غوسل چۆنه ئه‌و بابه‌ته بخوێنه‌وه؟؟؟؟
پێویستی خۆشوشتن سێ شته ؟
یه‌که‌م : نیه‌ت هێنان به‌وه‌ی نیه‌تت وابێ که غوسل یان جه‌نابه‌ت له‌خۆت ده‌رده‌که‌ی
دووه‌م : لابردنی شتی پیس ، ئه‌گه‌ر پیسیه‌ك له‌سه‌ر لاشیه هه‌بێ پێویسته لای ببا
یان بۆیاغ وخوێن و بنێشت .... هتد
سێیه‌م : گه‌یاندنی ئاو بۆ ناو هه‌موو مووه‌کان و هه‌موو پێست ، واته ئه‌بێ سه‌ر و ریش و بن هه‌نگڵ و پرچ به‌تایبه‌ت ئافره‌تان که پرچیان درێژه ئاگادار بن ئاوه‌که به پێستی سه‌ریان بکه‌وێ یان که‌زی سه‌ریان ئه‌گه‌ر ئاوی بۆ نه‌چوو بیکاته‌وه ، یان کونه گوێی وه پیاوانیش به‌تایبه‌تی نێوان هه‌ردوو ڕانی به‌جوانی ئاو بگاته هه‌موو شوێنێکی یان ژێر نینۆك یان ئه‌گه‌ر ئه‌ڵقه‌ی له‌ده‌سته ئاو بگاته ژێر ئه‌ڵقه‌که‌ی هه‌روه‌ها لۆچه‌کانی له‌ش و ناوك .
ئه‌وانه ش ده‌بی لاببردرێ بۆیاغی نینۆك ده‌نا غوسله‌که نابێ و هه‌ویر
وه باشتر وایه به ده‌م بوترێ که نیه‌تم وایه غوسل ده‌که‌م یان ئه‌م له‌ش پیسیه لاده‌به‌م یان نیه‌تم وایه ئه‌و بێ نوێژه لاده‌به‌م هه‌ریه‌کێك بێ ده‌بێ.
وه ده‌بێ نیه‌ته‌که پێش خۆ شوشتن بێ
سونه‌ته‌کانی خۆشوشتن
وتنی ( بسم الله الرحمن الرحیم )
خۆشوشتن به‌م شێوه‌یه به ریزبه‌ندی که له‌م فه‌رمووده‌یه هاتووه
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) { کاتێ له جه‌نابه‌ت خۆی ئه‌شۆری ، ده‌سته‌کانی ئه‌شۆری ، ئه‌وجا به‌ده‌ستی راست ئاوی هه‌ڵ ئه‌گرت و ده‌یدایه ده‌ستی چه‌په‌ی و تاراتی پێ ده‌کرد ، ئینجا ده‌ست نوێژێکی ته‌واوت ده‌شوشت ، ئینجا ئاوی هه‌ڵده‌گرت و په‌نجه‌کانی ئه‌خسته ناو مووی سه‌ری و هه‌ڵی ئه‌گوشی و سێ جار ئه‌وی ده‌کرده سه‌ری ، ئینجا لاشه‌ی خۆی ده‌شوشت و ئینجا قاچه‌کانی ده‌شوشت .
یان له حه‌دیسێکی تر که دایکمان عائشه با[size=24][/size]س ده‌کا دفه‌رمووێ : پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) پێی خۆش بوو لای راسته‌ی پێش بخا بۆ ده‌ست نوێژ و غوسل
سود له هه‌ردوو کتێبی
منهاج الطالبین ( ئیمام نه‌وه‌وی )
متن فتح القریب
وه‌رگرتووه
ئا : one[/size][/center]
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!