بابه‌ت: منداڵێكی هیندی خاوه‌نی 34 په‌نجه‌یه !
ئۆگۆست (PNA)- منداڵێكی هیندی وه‌ك خاوه‌نی زۆرترین په‌نجه‌ی ده‌ست و پێ له كتێبی گینسدا ناوی تۆمار كرا
ئه‌كشات ساكسینا كه منداڵێكی هیندیه، وه‌ك خاوه‌نی زۆرترین په‌نجه‌ی ده‌ست و پێ له جیهاندا ناسراوه و ناوی له كتێبی ژماره پێوانه‌ییه‌كانی جیهاندا تۆمار كرا.
به‌پێی راپۆرتی میدیاكان، ئه‌و منداڵه كه ته‌مه‌نی كه‌متر له 2 ساڵه، خاوه‌نی 14 په‌نجه‌ی ده‌ست و 20 په‌نجه‌ی پێیه و به‌گشتی 34 په‌نجه‌ی هه‌یه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له داهاتوویه‌كی نزیكدا نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ ئه‌نجام بدرێت و په‌نجه زیاده‌كانی ده‌ست و پێی لێبكرێته‌وه و بخرێته باری جه‌سته‌یی ئاسایی.