بابه‌ت: *....کیژه‌کانی قه‌ندیل....*
[center]
کیژه‌کانی قه‌ندیل ، کڵۆی قه‌ندن له نێو کڵۆی به‌فردا
......له‌ناو شاباڵی ههڵفریندا ، دیلن
...پۆلێک خاتووزینن ، باڵای تفه‌نگیان ، له بالای کاکه‌مه‌م ، خۆشتر ده‌وێ
خوویان داوه‌ته نارنجۆک . مه‌مکه خورتهکانی خۆیان له بیر چۆته‌وه
کچه به‌جه‌رگه‌کانی قه‌ندیل . به‌ئاگر لێویان سوور ده‌که‌ن
دیده‌یان به باروود ده‌ڕێژن ، قژیان داوه‌ته ده‌ست ره‌شه‌با
له‌ناو هه‌گبه‌ی ئه‌واندا ، شانه‌یه‌ک . ته‌نها شانه‌ی تفه‌نگ
هه‌ناسه‌یان ته‌مێکی چڕه له په‌لکه‌زێڕینه
له‌به‌ر پشتیاندا ، خه‌نجه‌رێک و چڵێک عیشق ، شه‌ڵال له بۆنی نه‌هری
که شوێن پێیان له‌سه‌ر سینگی به‌فر جێده‌هێڵن ،
ده‌بن به سه‌دان ئینجانه‌ی گوڵه مێخه‌کی ئومێد
ژنه پاکیزه‌کانی قه‌ندیل ، ژیله‌مۆی ژێر که‌وییه به‌فرن
دڵی ئه‌و رووبارانه ده‌ده‌نه‌وه ، که زریان خوێنی کردوون به شه‌خته
کاتێ پۆل پۆل ، له ئه‌شکه‌وتی خه‌باتا ،دێنه ده‌رێ
که‌ڵه کێوی حه‌یرانیان ده‌بن
ژنه بێ نازه‌کانی قه‌ندیل ، هاوسه‌ری چه‌کن
که‌مه‌ر به‌ندیان فیشه‌کدان و قؤڵیان خرمه‌ی دێ له برین
حه‌ڵقه‌ی ژیله‌مۆ ، له په‌نجه‌یاندا ، ده‌بریقێته‌وه
ئه‌وان ملوانکه‌یه‌ک ده‌که‌نه گه‌ردن . زنجیر له ئاگر
میدالیا ، له بلاچهی هێرش ،
خڵخاڵیان دڕکه‌زی
بووکه پاکیزه‌کانی قه‌ندیل ، ژووری په‌رده‌یان ، سه‌نگه‌ره
شهعادهیان ، گه‌ڵای به‌فر
ئه‌وان خوێنی کچێنیان ، له سینگه‌وه ده‌ڕژێ
ژنه ئه‌ڤینداره‌کانی قه‌ندیل . تیشک له ئاسۆ ده‌ڕننه‌وه
گوڵه سووره‌کانی بن به‌فر چه‌پک ده‌که‌ن
هاکا.... گه‌ردی به‌یانییه‌ک ، به‌سه‌به‌ته‌ی گوڵ و رووناکییه‌وه
رژانه سه‌ر
شه‌قامه خه‌مگینه‌کانی ئامه‌د ..!
قوبادی جه‌لیزاده[/center]
ئه‌وه‌يه كه پێكه‌نين بخه‌يته سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه بير‌ى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . . ツ